بە ئەفسوون و دوعا تەسخیری ئەو شۆخە چ ئیمکانە! مەحوی خوێندنەوەو لێکدانەوەی م:جاسم کەلاری

Описание к видео بە ئەفسوون و دوعا تەسخیری ئەو شۆخە چ ئیمکانە! مەحوی خوێندنەوەو لێکدانەوەی م:جاسم کەلاری

بە ئەفسوون و دوعا تەسخیری ئەو شۆخە چ ئیمکانە!
خەیاڵی خاوە عەنقا ناکەوێتە داوی ئەفسانە

هوجوومی عاشقانی دی کە مشتێ جوێنی پێ بەخشین
بە سەر خۆتانیا دابەش بکەن، سا بەش بکا یا نە!

غوڵامانە سەرم دانا لە بەر پێیا، وەکوو زوڵفی
کە چی ئەو هەر منی خستۆتە پشت گوێ وەک غوڵامانە

سەکینەی مەرتەبەی سووتانییە ئاتەش پەرستی عیشق
ئەگەر ساحێب ئیرادەت بێ عەجەب پیرێکە پەروانە

بە بێ تۆ سەیری گوڵشەن کردنم هەر وەحشەتی بەردا
گوڵم دی جامەچاک و بولبولم دی غەرقی ئەفغانە

نەسیحەت بێ برا! گەر ڕۆڵە بوو مەڕوانە بۆ ئابا
گەواهی عەدڵی ئەم دەعوایە پووری پووری مەروانە

مەتاعی سیدق و ئیخلاسم لە بازاڕی ڕیاکاران
لە سوورەی قل هُو الله دەکەم لەم موشریکستانە

ئەوەندەم لەو قەد و باڵایە ئاشووب و بەڵا دیوە
لە سەیری سەروی باغم غایلەی غوولی بیابانە

نەما جێیی ئەو جگەرگۆشە، مەگەر ڕۆح و ئەویش دەڕوا
جگەر سۆزانە دڵ بریانە، دیدە پڕ لە گریانە

چ بەرقی جیلوەیەک هەوری بەهاری کردووە بێ تاب
بە ناڵە و گریەوە دێت و دەچێ وەک تازە دێوانە

سیابەختی لە مەجنوونی من ئیتر چی دەوێ مەحوی
سەرم شێواوە، ڕۆژم تیرەیە، حاڵم پەڕێشانە!

Комментарии

Информация по комментариям в разработке