بەرنامەیەکی تری خۆناسین لەژێر ناونیشانی (هەزەبان دەوڵەتێکی کوردی لە پیرمەگروونەوە تا قودس)

Описание к видео بەرنامەیەکی تری خۆناسین لەژێر ناونیشانی (هەزەبان دەوڵەتێکی کوردی لە پیرمەگروونەوە تا قودس)

هەمیشە دەیڵێمەوە کە مێژووی کورد لە کورد بزرکراوە. سەیرکردنی ئەم بەرنامەیە ئەو ڕاستیەمان بۆ دووپات و ڕوون دەکاتەوە. دەوڵەتی هەزەبان نزیکی دوو هەزار و دوو سەد ساڵ لەمەوبەر لە دامێنی چیای پیرەمەگرووندا دامەزراوە و دواتر بەرەو هەولێر فراوان بووەو هەولێری کردۆتە پایتەخت و هەوڵی دامەزراندنی ئیمپراتۆریەتێکی کوردی لەو سەردەمەدا دراوە. ئەو ئیمپراتۆریەتە بەهیوا بوون کە کوردستان و ئیسرائیل بگرێتەوە.
ئەم دەوڵەتە پاشماوەی هەر لە ئیسرائیلەوە هەتاوەکو هەولێر و سلێمانی بەجێهشێتووە و یەکێک لە دەوڵەتە هەرە گرنگەکانی کوردستانە. بەشێکی ئەو مێژووە لە ناو شارەزووریەکاندا زیاتر لە هەزار ساڵ لەمەوبەر ئاماژەی پێکراوە. لە دوا پەرتووکمدا بناغەی مێژوویی ئەم دەوڵەتە لە سەردەمی سۆمەریەکانەوە هەتاوەکو سەردەمی عەباسی ئیسلام خراوەتە ڕوو. لەسەردەمی ئیسلامیشدا ئەوان هێشتا لەژێر ناوە کۆنەکەیان هەزەبان (ئەدیابین، حەدیاب) دا مابوون. هەزەبانیەکان لە پێش ئیسلامدا لە شاری قودس بوون و گۆڕی پادشاکانایان لەوێ ماوە و لە سەردەمی ئیسلامیشدا میرێکی هەزەبانی بەشێکی گەورەی مەسجد ئەقسای دروستکردووە و میرێکی مەروانی شوێنی بۆ حاجیانی کورد دروستکردووە. لە کاتێکدا مەزارگەی پادشا و شاژنە هەزەبانیەکان لە قودسە و خەڵکی جوو وەک شوێنیکی پیرۆز سەردانی دەکەن.
ئەم ئەڵقەیە ئەو مێژووە دەوڵەمەندەی ئەم دەوڵەتە کوردیە دەخاتەڕوو!

Комментарии

Информация по комментариям в разработке