شانەی هەنگ بە پەنیروو نۆتێلا 🌷 خواردنی کورد👌🇹🇯️🇹🇯️

Описание к видео شانەی هەنگ بە پەنیروو نۆتێلا 🌷 خواردنی کورد👌🇹🇯️🇹🇯️

#شانەی هەنگ
#شیرینی
#خواردن
#خواردنی _ئاسان

شانەی هەنگ بەنۆتێلاو پەنیری کیرﻱ
کەرەستەکانی:
٤پەرداخ ئارد
۳کەوچکی چێشت شیری تۆز
۳کەوچکی چێشت شەکر
چارەکی پەرداخێک زەیت
۱کەوچکی زەڵاتە خومرە
۱کەوچکی زەڵاتە پاودەر
۱کەوچکی چا خوێ
۱پەرداخوو ۳چارەکی پەرداخێک ئاو

بۆڕوەکەی
۳کەوچکی چێشت کونجی
۱قەترە گوڵاوی لیمۆ
۱هێلکە
۱کەوچک زەیت

بۆناوەکەی
نیووپەرداخ نۆتێلا
۱پاکەت پەنیری کیرﻱ

سەرەتا خومرە ۱پەرداخ ئاو شەکر جوان تێکەڵ دەکەین بەجیا تا ۲خولەک
ئارد پاودەرخوێ شیر زەیت تێکەڵ دەکەین خومرە گیراوەکەی بۆزیاد دەکەین ووردە ووردە دەیشێلین ئاوەکەی تریشی بۆزیاد دەکەین تا هەویرێکی نەرمی جوانمان دەست دەکەوێت بەنایلۆنێک سەری هەویرەکە دادەبۆشین پارچەیەک پەڕۆی پاک دەدەین بەسەر هەویرەکەدا تا ۱کاتژمێروو نیوو لێی دەگەڕێین تاهەویرەکە بەرزدەبێتەوە
گونکی بچوکی لێ درووست دەکەین ناوی گونکەکان پارچەیەکی‌ بچوک پەنیر یان ۱کەوچکی چا نۆتێلای تێ دەکەین لەسەرسینی فڕنی چەورکراو بەڕۆن ڕیزیان دەکەین دەبێت هەر یەک گونکو یەک پەنجه بەینیان هەبێت
دەبێت سینی نۆتێلا جیابێت سینی پەنیریش جیابێت
تا پانزە خولەک سەری هەویرەکە دادەپۆشینەوە بەپەڕۆیەکی پاک تا جارێکی تر بەرز دەبنەوە ۱هێلکەو ۱کەوچک زەیت ۱قەترە گوڵاوی لیمۆ جوان تێک دەدەین بەفڵچە دەیدەین لەڕوی شانەی هەنگەکان کونجیان بەسەردادەکەین دەیکەینە فڕن لەسەر پلەی ۱۷۰سەرەتا ژێرەوەی ۲۰خولەک دواتر سەرەوەی ۱۰خولەک دەبێت ۲۰خولەک پێشتر فڕنت بۆگەرم کردبێت
کەدەرت کرد لەفڕن ئەگەر حەزت کرد شیرین بێت یان هەنگوین وەیان شیلە دەکەت بەسەریاندا نابێت لەنیو پەرداخ زیاتر بکەیت
شیلەکەش ووەک شیلەی پاقلاوە دەگیرێتەوە
شیلەکە ساردبێت شانەی هەنگەکان گەرم بێت
بەهیوای سوود

Комментарии

Информация по комментариям в разработке