گفتۆگۆی کچان - "شۆفێری ژنان باشترە لە پیاوان، هیوایەتیشم گێڕ عادییە"

Описание к видео گفتۆگۆی کچان - "شۆفێری ژنان باشترە لە پیاوان، هیوایەتیشم گێڕ عادییە"

مژاری ئەمجاری نڤار و شەیما و بنەوش و بەهرە لە بەرنامەی گفتوگۆی کچان، شۆفێریی کچانە.
هەرچواریان مۆڵەتی شۆفێرییان هەیە و باسی ئاستەنگەکان، خۆشی و ناخۆشییەکانی شۆفێریی کچان لە هەرێمی کوردستان دەکەن.
نڤار خولیای شۆفێریی و دریفتە، دەڵیت خۆشترین شت لای ئەو شۆفێرییە. باسی ئاستەنگەکانی شۆفێری دەکات و دەڵێت زۆرجار لەسەر شەقامەکان شۆفێرەکانی دیکە هاوکاری کچان و خانمانی شۆفێر ناکەن. بنەوش مۆڵەتی شۆفێری و ئۆتۆمبێلی هەیە، دەڵێت 10 ساڵە شۆفێری دەکەم و جارێکیش تووشی رووداوی هاتووچۆ بووم. شەیماش خاوەنی مۆڵەتی شۆفێرییە باسی ئەزموونی نزیکەی 10 ساڵی شۆفێری خۆی و کێشەکانی لەگەڵ شەقامەکانی کوردستان دەکات. بەڵام بەهرە جیاواز لەوانی دیکە دەڵێت حەزم لێیە زیاتر شۆفێریم بۆ بکرێت نەک شۆفێری بکەم ئەوەش لەبەر خراپ لێخوڕینی شۆفێرانی دەرووبەرم.
گفتوگۆی کچان بەرنامەیەكی گفتوگۆییە، هەموو شەوانی رەمەزان لە تەلەڤزیۆن و رادیۆ و پۆرتاڵ و سۆشیالمیدیای رووداو کاژێر 21:30 بڵاودەكرێتەوە. گەیاندنی پرسیار و گفتوگۆ نوێیەكانی كچان ئامانجی یەكەمی ئەو بەرنامەیە. خستنەڕووی خولیا و حەزەكانی كچان و گفتۆكردنیان لەگەڵ كچانی ناسرا و سەرکەوتوو ئامانجێکی دیکەی بەرنامەی گفتوگۆی کچانە.

Комментарии

Информация по комментариям в разработке