ZENGA DAWî YA ERDÊ-Li Çiyayê Bemoyê lêgerîna pilingan |دوازەنگی زەوی-گەڕان بەدوای پڵنگ لە شاخی بەمۆ

Описание к видео ZENGA DAWî YA ERDÊ-Li Çiyayê Bemoyê lêgerîna pilingan |دوازەنگی زەوی-گەڕان بەدوای پڵنگ لە شاخی بەمۆ

هەموو زیندەوەرەکان بەشێکی زنجیرەی خۆراکی پێکدەهێنن، هەر یەکەیان رۆڵی خۆیان هەیە لە زنجیرەکە. بۆیە مانەوەی هەر جۆرە ئاژەڵێک لە سرووشت بۆ تەواوکاری زنجیرەی خۆراکی پێویستە، چونکە هەر ئاژەڵێک رۆڵێکی هەیە لە زنجیرەکە.


ئەو ئاژەڵانەی لە لووتکەی زنجیرەکەدان ژمارەی ئاژەڵەکانی دیکە کۆنترۆڵ دەکەن و ناهێڵن لە ئاستی پێویست زیاتر ببن. بۆ نموونە ئەگەر لە ناوچەیەک گورگ لە لووتکەی زنجیرەی خۆراکی بێت، ژمارەی ئاژەڵە گیاخۆرەکان کۆنترۆڵ دەکات کە رەنگە ئەگەر لە رادەی پێویست زیاتر بن، ببنە هۆی زیان گەیاندن بە رووبەری سەوزایی ناوچەکە.


لە هەرێمی کوردستان چەند جارێک پڵنگ لە ناوچەی سەرتەکی بەمۆ بینراوە. لەم بەرنامەیەدا بەدواداچوون بۆ ژمارەی ئەو پڵنگانە دەکەین. بەپێی ئەوەی لە کامێراکانەوە تۆمارکراون، ئەو پڵنگە لە جۆری پڵنگی زاگرۆسییە یان پێرژەن لەپاردە، کە ئەو جۆرە لە پڵنگ لە ئاستی جیهان مەترسی لەنێوچوونی لەسەرە، بۆیە مانەوەیان نەک تەنیا بۆ ژینگەی ناوچەکە گرنگە، بەڵکو لە ئاستی جیهانییش گرنگی بە مانەوەیان دەدرێت.


زنجیرەی خۆراکی بە گواستنەوەی وزە لە ئاستێکەوە بۆ ئاستێکی دیکە دەگوترێت. رووەکەکان لە بنکەی زنجیرەکەن، چونکە وزە لە خۆرەوە وەردەگرن و لە رێگەی کرداری رۆشنەپێکهاتنەوە وزە بەرهەمدەهێنن.


گرنگیی پاراستنی زنجیرەی خۆراکی لەوەدایە کە زیندوەرەکان لەگەڵ ئەو وزەیەی لە رێگەی خواردنی زیندوەرێکی دیکەوە دەستیان دەکەوێ، دەکرێ ئەو ژەهرانەی ناو جەستەی زیندەوەرەکەی دیکەیشی بۆ بگوازرێتەوە، بەو شێوەیە ژەهرەکە بە هەموو زنجیرە خۆراکییەکە بڵاو دەبێتەوە.

Комментарии

Информация по комментариям в разработке