Hama omar osman ( zhanarali paiz ) حه‌مه‌ عومه‌ر عوسمان ژه‌نه‌راڵی پایز

Описание к видео Hama omar osman ( zhanarali paiz ) حه‌مه‌ عومه‌ر عوسمان ژه‌نه‌راڵی پایز

محەمەد عومەر عوسمان ، ناسراو بە ژەنەراڵی پایز.

لەساڵی ١٩٥٧ لە گەرەکی دەرگەزێنی شاری سلێمانی لە دایکبووە.
خوێندی سەرەتایی، ناوەندی و ئامادەیی هەر لە شاری سلێمانی تەواو کردووە.
ھەر لە سەرەتای تەمەنی گەنجییدا دەستی بە کتێب خوێندنەوە کردووە و لە ساڵی ١٩٧٥ یش دەستی کردووە بەنوسینی شعر و بڵاوکردنەوەی، خاوەنی دیوانێکی چاپکراوە بەناوی (لە غوربەتا) ئەم دیوانە شیعرە لەگەڵ ئەوەی قەبارەیەکی بچووکی ھەیە , بەڵام دیوانێکی کاریگەر و دیاری ناو شیعری کوردییە، وەک شاعیری گەورە (شێرکۆ بێکەس) دەڵێ: دیوانی لەغوربەتا یەکێکە لە جوانترین پەنجەرەکانی شیعری نوێی کوردی.

ژەنەراڵی پایز - جیاواز لە ھەموو شاعیرانی سەردەمی خۆی و تەنانەت پێشتریش ، مانایەکی دیکەی بە پایز بەخشی و لەو قاڵبە دەری ھێنا کە تەنھا دیوە ڕووکەشەکەی ببینین ، بەڵکو ئەو ، دیوی ناوەوە و ڕۆحیی لێکدایەوە و پێی وتین کە بەڵێ درەخت و گەڵاکانیش زیندوون!

محمد عومەر عوسمان کۆی بەرهەمەکانی لە دیوانێکدا بە ناوی (لە غوربەتا) بڵاو کردۆتەوەو تا ئێستا دوو ماستەر لەسەر شێعرەکانی وەرگیراوە لە چوار نامەی دکتۆرایش وەک سەرچاوەی سەرەکی بەکار هاتووەو تائێستا شێعرەکانی بۆ چەندین زمانی زیندوو وەڕگێڕدراون ، نازناوی (ژەنەراڵی پایز)ی بۆخۆی هەڵیبژاردوە.


ژەنەڕاڵی پاییز لە ساڵی ٢٠١٩ لە ئێوارەیەکی پاییزدا لە ماڵەکەی خۆیدا کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنا و خۆی خنکاند!

Комментарии

Информация по комментариям в разработке