چاوی واشنتۆن: هەوڵەکانی ئێران بۆ دەستوەردان لە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا

Описание к видео چاوی واشنتۆن: هەوڵەکانی ئێران بۆ دەستوەردان لە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا

بەشی یەکەم:
بەپێی ڕاپۆرتی دەزگا زانیارییەکانی ئەمەریکا، ئێران هەوڵ دەدات لە ڕێگەی جموجۆڵەکانی سەر ئنتەرنێت، لەوانە هاککردن و بڵاوکردنەوەی زانیاری نادروست دەستوەردان بکات لە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکادا. پرۆفیسۆر دڵشاد عوسمان، شارەزای بواری ئنتەرنێت لە بەرنامەی چاوی واشنتن باس لەم بابەتە دەکات.

بەشی دووهەم:
لە 19 هەتا 22 ی مانگی هەشت کۆنگرەی دیموکراتەکان لە شاری شیکاگۆی ویلایەتی ئیلینۆی بەڕێوەچوو. لەو کۆنگرەیە ژمارەیەکی زۆری کەسایەتی و بەرپرسە باڵاکانی دیموکراتەکان تیایدا وتاریان پێشکەش کرد بۆ پشتیوانیکردن لە کامڵا هێرس و تم واڵز بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا لە چوار ساڵی داهاتوودا.




............
   / voakurdish  

کەناڵەکەمان سەبسکرایپ بکە:
https://www.youtube.com/c/VOAKurdish?...
چۆن ئاپی دەنگی ئەمەریکا دابەزێنیت:
https://www.dengiamerika.com/a/693041...

دەنگی ئەمەریکا گەورەترین دەزگای ڕاگەیاندنی نێودەوڵەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکایە کە بە زیاتر لە 40 زمان کە یەکێکیان زمانی کوردیـیە بابەتەکانی بڵاودەکاتەوە بە تایبەتی بۆ ئەو خەڵکەی لە ناوچەکانیان ئازادی ڕۆژنامەگەری سنووردارە یان هەر نیـیە. بەرنامەکانی دەنگی ئەمەریکا هەفتانە دەگەنە نزیکەی 236.8 ملیۆن کەس لە سەرانسەری جیهان، لە ڕێگەی مۆبایل و ئاپەکانی تۆڕەکانی پەیوەندی کۆمەڵایەتی و تەلەفزیۆن و سەتەلایەت و کەیبڵ و ڕادیۆ و نزیکەی 3000 کەناڵی ناوخۆیی و جیهانی لە وڵاتانی جیهاندا.

دەنگی ئەمەریکا لە ساڵی 1942 وەوە دامەزراوە و وابەستەیە بە ڕووماڵکردنی هەواڵەکان بە شێوەیەکی دوروست و بێ لایەنانە و گشتگیر کە تێڕوانین و بۆچوونی هەموو لایەنەکانی تێدابێت، ئەمەش تاوەکو ڕاستیـیەکان بۆ خەڵکی بگەیەنێت. دەنگی ئەمەریکا تەنیا لە لایەن باجدەرانی ئەمەریکایـیەوە پارەی بۆ دابیندەکرێت وەک بەشێک لە ئاژانسی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ میدیای جیهانی.

Website: https://www.dengiamerika.com
Facebook:   / voakurdish  
Instagram:   / voakurdish  
Twitter:   / voa_kurdish  

Комментарии

Информация по комментариям в разработке