ئافرەت و حیجاب و کارکردن! - م.هەڵاڵە محمد ئەڵماس / پۆدکاستی نما :: Nma Podcast #04

Описание к видео ئافرەت و حیجاب و کارکردن! - م.هەڵاڵە محمد ئەڵماس / پۆدکاستی نما :: Nma Podcast #04

پۆدکاستی نما - ئەڵقەی چوارەم :: Nma Podcast E04

پۆدکاستی چوارەم لەگەڵ م.هەڵاڵە محمد ئەڵماس هەردوو پەیمانگا و کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکانی لە سلێمانی تەواو کردووە و دەرچووی کۆلێژی مەعریفەیە لە موسڵ، خاوەنی زیاتر لە ٧ کتێبی چاپکراو و چەندین بابەتی نووسراوە، زیاتر لە ٧ ساڵ سەرنووسەری گۆڤاری ئایندەسازی بووە و لەچەند گۆڤارێکی دیکەش نووسینی بڵاوکردوەتەوە، هەروەها خاوەنی بڕوانامەی زانستە شەرعییەکانە و شارەزایە لە فکری ئیسلامی بەتایبەت لە پرسەکانی پەیوەست بە ئافرەتان…🔥

⚠️ ئاگاداربە: ئەم پۆدکاستە سەبارەت بە پرسەکانی خانمانە نەک تەنها بۆ خانمان بێت، بابەتەکان بۆ هەردوو ڕەگەز زۆر گرنگە!

باسی ئەوە دەکەین کە ڕۆڵ و پێگەی ئافرەت چییە لە کۆمەڵگادا؟ ئایا لە پیاوان جیاوازن؟ حیکمەتی حیجاب چییە و چۆن بکرێت؟ ئایا تەجمیل دروستە؟ هەروەها باسی ئافرەت و کارکردن و مەرجەکانی چین؟ و هاوسەرگیری، بەڕێوبردنی خێزان و چەند پرسێکی دیکەی گرنگ پەیوەست بە خانمان❤️

بابەتەکان گرنگ و هەستیارن تکایە تا کۆتایی بینەری پۆدکاستە بن بۆ تێگەشتی تەواو لە بابەتەکە😍

سەبسکرایبی چەناڵی نما میدیا بکەن بۆ ئاگاداربوون لە ئەڵقەی نوێ✅

ئێمە لە نما پۆدکاست ڕۆشنبیری دروست بڵاودەکەینەوە با ئامانجی دروستکردنی گۆڕانکاری ئەرێنی👌

تۆش لایکی ڤیدیۆکە بکە و بڵاوی بکەوە و بەشداربە لە گۆڕانکاری کردن💯

———————————-

بەشەکانی پۆدکاستەکە👇

0:00 سەرەتا
1:27 خۆناساندن
4:11 وەڵامی پرسیارەکان لەسەر بنەمای چییە؟
5:46 ڕەگ و ڕیشەی پرسی ژن لە کوێوە و چۆن دەستی پێکرد؟
9:11 ٨ـی مارس ڕۆژی ژنان لە چییەوە هاتووە؟

تەوەری دووەم: حیجاب و ئافرەتان
15:56 حیکمەتی حیجاب چییە و بۆچی؟
20:55 تایبەتمەندییەکانی حیجابی دروست چییە؟
24:31 تایبەتمەندی لەچک چییە؟ ئەبێت کوێ داپۆشێت؟
28:19 ئایا پانتۆڵ و کابۆ و ئەوانە دروستە؟
30:00 گرنگترین تێبینییەکان لەسەر حیجابی ئافرەتان؟
31:38 تەنها جلوبەرگ شەرت نییە!
32:36 ئەی چی دەربارەی ئەوانەی بە حیجابیشەوە هەر جوانیان دەردەکەوێ؟
34:58 ئایا سەیرکردن بۆ هاوسەرگیری چۆنە و چەندێک دروستە؟
36:40 ئایا نیقاب واجبە یان سونەتە یان عادەتە؟
42:51 حوکم تەنها لەسەر قورئان و سوننەت دادەمەرزێ.
43:51 واتای ئایەتی (من وراء الحجاب) چییە؟
47:00 ئایا مەیکەپ و ئارایش لە ئیسلامدا دروستە؟
51:19 ئایا مەیکەپ و ئارایش لە ڕۆژە تایبەتەکاندا حوکمەکەی دەگۆڕێت؟
54:06 ئایا تەجمیل و جوانکاری دروستە؟
59:48 پیاوان چۆن هاوکار بن لە بابەتی حیجابدا؟
1:02:39 ئافرەتان چۆن حیجابی دەروونیان بکەن؟

تەوەری سێیەم: ئافرەت و کارکردن
1:06:16 ئایا ئافرەت ڕۆڵێکی دیاریکراوی هەیە یان بەتەواوی ئازادە چی دەکات؟
1:09:26 مەرجەکانی کارکردنی ئافرەتان چییە؟
1:10:21 ئایا حاڵەتی ئاسایی ئافرەتان کارکردنە یان لە ماڵەوە بوونە؟
1:13:11 چۆن مامەڵە لەگەڵ بەکەم سەیرکردنی خانمانی ماڵەوە بکەین؟
1:15:48 ڕێنمایی تایبەت بۆ ئەو خانمانەی کاردەکەن...
1:18:03 ڕێنمایی تایبەت بۆ ئەو خانمانەی لە ماڵەوەن...
1:20:38 خانمان چۆن هاوسەنگی لەنێوان کار و خێزاندا ڕابگرن؟
1:22:42 کاریگەری دوعا لەسەر کارەکان

تەوەری چوارەم: پرسیارە بەربڵاوەکان
1:24:44 واتای ئایەتی (الرجال قوامون علی النساء) چییە؟
1:27:45 بۆچی خانمان لە میرات و شایەتیدا جیاوازیان کراوە؟
1:33:57 خۆدەرخستنی ئافرەتان لە سۆشیاڵ میدیا تا چەند دروستە؟
1:37:54 ئایا تێکەڵی ئافرەتان و پیاوان تا چەند دروستە؟
1:41:51 ئایا چاتیش بە تەنیابوونەوە حساب دەکرێت و دروست نییە؟
1:44:31 ئایا تێکەڵییە خزمایەتیەکان جیاوازن و دروستن؟
1:45:47 چۆن مامەڵە لەگەڵ هاوسەرگیری بکەین؟
1:49:56 ئەگەر خۆمان جوان نەکەین چۆن هاوسەرگیری بکەین؟
1:55:00 قسەکردنی پێش هاوسەرگیری تا چەند گرنگە؟
1:56:59 چۆن ئەو ڕۆڵ و پێگەی ئافرەتان هەیانبووە بگەڕێتەوە بۆیان؟

بڕگەی کۆتایی
1:58:10 وشە و هەست
1:59:18 یەک ڕستەی سەر شاشەکە
1:59:55 بکەیەک و مەکەیەک تایبەت بە گەنجان!
2:00:30 خۆشبەختی لای ئێوە چییە؟
2:01:01 پێش مردن ئاواتتان چییە؟

_______________________________________________

ئینستاگرام:
https://www.instagram.com/nma.media?i...
فەیسبووک:
https://www.facebook.com/profile.php?...
تیکتۆک:
https://www.tiktok.com/@nma.media?_t=...
تیلیگرام:
https://t.me/nma_media

Комментарии

Информация по комментариям в разработке