ئەم هەموو ناحەقییە لەم وڵاتە خەتای کێیە ؟

Описание к видео ئەم هەموو ناحەقییە لەم وڵاتە خەتای کێیە ؟

ویکیپیدیا
حکوومەتی ھەرێمی کوردستان (بەکرمانجی: Hikûmeta Herêma Kurdistanê)
ناوەندەکەی لە ھەولێرە لە کوردستانی باشوور.
پاش شەڕی ڕزگاریی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣دا ھەر دوو ئیدارەی ھەولێر کە سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان بوو و ئیدارەی سلێمانی کە سەر بە یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بوو یەکیان گرتەوە و ئێستا حکوومەتی ھەرێمی کوردستان حکوومەتێکی یەکگرتووی فیدێڕاڵە کە ئێستا لەلایەن مەسروور بارزانیییەوە سەرۆکایەتی دەکرێت.
ھەموو لێکۆڵەرەوان لەسەر ئەوە یەکدەنگن کە بەرزایییەکانی حەمرین سنووری باشووری کوردستان پێک دێنێت.
سنووری ھەرێم لە ناوقەدی عێراقەوە لە باشووری ڕۆژھەڵاتی شارۆچکەی بەدرە لە پارێزگای واست دەست پێ دەکات بەرەو باکوور تا پردی نەوت لە ڕۆژاوای شارۆچکەی مەندەلی ھەڵدەکشێ.
لە تەنیشت بەرزایییەکانی حەمرین تا فەتحە دەڕوات شان بە شانی ڕووباری دیجلە سەردەکەوێ و لە باکووری شاری مووسڵ بەرەو باشووری ڕۆژاوا با دەداتەوە بە ئاڕاستەی شارۆچکەی حەزەر،
پاشان بەرەو ڕۆژاوا بە ئاڕاستەی سنووری عێراق_سووریا لە باکووری شارۆچکەی بەعاج.

Комментарии

Информация по комментариям в разработке