Legel Ranj | لەگەڵ رەنج - چارەنووسی خۆبەخشانی كەرتی تەندروستی چی دەبێت؟‎‏

Описание к видео Legel Ranj | لەگەڵ رەنج - چارەنووسی خۆبەخشانی كەرتی تەندروستی چی دەبێت؟‎‏

بریکاری وەزارەتی تەندروستی دەڵێت، "چیتر چاوەڕوان مەکەن هەموو دەرچوویەکی پزیشکی دابمەزرێت"، بەڵام وەزارەتەکەیان سەرقاڵی رێکخستنەوەی کەرتی تایبەت و گشتییە بۆ دەستەبەرکردنی هەلی کار بە شێوەیەکی دادپەروەرانە. لەبارەی دۆخی کارمەندانی خۆبەخش لە کەرتی تەندروستیش دەڵێت؛ "لە هەمواری یاسای تەندروستیی هەرێمی کوردستاندا پێناسەی خۆبەخشەکان کراوە". جێگری سەرۆكی سەندیكای ‏پزیشكانی ‏ددانیش ‏لە هەرێمی ‏كوردستان باس لەوە دەکات، "دەرچووی بەشی پزیشکی لە هەرێمی کوردستان دۆخی داراییان باش نییە و تێیاندایە لە ریستۆرانتەکان کار دەکات یان لە بازاڕ پێڵاو بۆیاخ دەکات".

-رۆژی یەکشەممە، 17ـی ئەیلوولی 2023 لە بەرنامەی لەگەڵ رەنج بە میوانداری دكتۆر رەهێڵ فەرەیدوون، بریكاری وەزارەتی ‏تەندروستی ‏هەرێمی ‏كوردستان‏‎‏؛ جەبار محەممەد، نەقیبی ‏سەندیكای ‏كارمەندانی ‏تەندروستی ‏كوردستان؛ دكتۆر شاخەوان خۆشناو، جێگری سەرۆكی سەندیكای ‏پزیشكانی ‏ددان ‏لە ‏كوردستان و سەروەر سەرحەد، نوێنەری خۆبەخشانی ‏تەندروستی تاوتوێی پرسی دامەزراندنی کارمەندانی خۆبەخش لە کەرتی تەندروستی هەرێمی کوردستان کرا.

Комментарии

Информация по комментариям в разработке