پێچ و پەنا - شنگال، داهاتووی ئێزدییەکان چی لێدێت؟

Описание к видео پێچ و پەنا - شنگال، داهاتووی ئێزدییەکان چی لێدێت؟

لەم بەرنامەیەدا، رۆژنامەنووس بەهرۆز فەرەیدوون، دەچێتە شنگال، وەک لە دەستپێکی بەرنامەکەدا دەردەکەوێت تێپەڕبوون بە 28 بازگە و بە زەحمەتییەی زۆر، گەیشتوونەتە قەزاکە ''شنگال'' .

دوای ماوەیەکی دووروو درێژ، ئەمە یەکەمینجارە میدیا، بەشێوەی مەیدانیی لێکۆڵینەوە لە دۆخی سیاسیی شنگال بکات.

لەم بەرنامەیەدا بەرپرسە باڵاکانی قەزاکە لەئاست حزب و هێزە چەکدارە خاوەن بڕیارەکان قسە دەکەن، هەریەک لە قایمقامی بەوەکالەتی شنگال کە زیاتر لەدوو ساڵ لە هیچ میدیایەک قسەی لەسەر دۆخی شنگال نەکردووە لە''پێچ و پەنا'' لەبارەی دۆخی ئاوارەکان و گەڕانەوەیان و رێککەوتنی شنگال قسە دەکات.
بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی و کارگێڕی لقی پارتی دوو کارەکتەری دیکەی ناو بەرنامەکەن، دان بە هەندێ ڕاستیی نەگوتراودا دەنێن، کە پێشتر نەیانگوتووە.

هاوکات، وەک یەکەمین میدیا، بۆ یەکەمین جار، فەرماندەی گشتیی یەبەشە لە شنگال دەردەکەوێت، بە ڕاشکاوی ئاماژە بەوە دەکات، کە ناهێڵن پارتی بگەڕێتەوە بۆ شنگال!

دۆخی ئاڵۆزی قەزاکە کە هیچ حکومەتێک بە فەرمیی لە قەزاکە نییە، باسێکی دیکەی ناوەرۆکی بەرنامەکەیە، بەوەی ئەنجوومەنێکی عەشایەریی لە شنگال درووست بووە بۆ ڕاپەڕاندنی کارە کارگێڕییەکانی خەڵک و دانیشتوانی قەزاکە.

Комментарии

Информация по комментариям в разработке