Special Report-سپێشەڵ ریپۆرت-گەڵایەک دەبێتە 'نیعمەتێک' بۆ ئەم دوورگەیە

Описание к видео Special Report-سپێشەڵ ریپۆرت-گەڵایەک دەبێتە 'نیعمەتێک' بۆ ئەم دوورگەیە

پەیام سەربەست دەچێتە نێو کارگەیەکی کوردی، لە سریلانکا

سریلانکا؛ خاکی خێر و بەرکەت و بەرووبوم، دوورگەیەک٢٠٠ ساڵە بووەتە نیشتیمانی بەرهەمهێنانی یەک لە خواردنەوە سەرەکییەکانی مرۆڤ ئەویش چایە

- مێژووی چا لە سریلانکا دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٨٢٥ ، ئەوکات سریلانکا کە بە سیلۆن ناسرابوو لە ژێر دەستی حکومڕانی بەریتانیا بوو و ئەوان تۆی چایان لە چین و هیندستان هێنا لەم وڵاتە چاندیان و ئێستا بووەتە نیعمەتێک کە نزیکەی ٢٢٢ هەزار هێکتاری خاکی ئەو وڵاتە بە گەڵای چا داپۆشراوە، زۆربەی کرێکارەکانی کێڵگە چاییەکان ژنن و خەڵکی گوندەکانی دەوروبەری کێڵگەکانن، بەبڕوای سریلانکییەکان گەڵای چا چایەکی باشتری لێ دروستدەکرێت ئەگەر بە پەنجەی نەرمونیانی خانمێک لێ بکرێتەوە.

ئامادەکردن و پێشکێشکردن: پەیام سەربەست
کامێرا و دەرهێنان: ئەحمەد یونس
بەرهەمی 2024

Комментарии

Информация по комментариям в разработке