Diyaspora-دیاسپۆرا-کۆشکی کوردێک لە پۆڵەندا، سەرکردەکانی جیهان کۆدەکاتەوە

Описание к видео Diyaspora-دیاسپۆرا-کۆشکی کوردێک لە پۆڵەندا، سەرکردەکانی جیهان کۆدەکاتەوە

زیاد رەئووف زۆرتر لە نیو سەدەیە لە دیاسپۆرا دەژی و کۆکەرەوەی شەش هەزار کاری ناوازەی هونەرییە،
زیاد رەئووف ساڵانی حەفتا لەبەر شیوعیەت و ئاشکرابوونی دەچێتە رووسیا، کۆشکەکەی یەکێکە لە سامانە مێژوویەکانی پۆڵەند، زۆر سەرکردەی جیهان سەردانی کۆشکەکەی زیادیان کردووە.


زیاد رەئووف، دیپلۆمات، بزنسمان، کوڕی ماڵباتێکی ناسراوی هەولێرە، زۆرتر لە نیو سەدەیە لە دیاسپۆرا دەژی، کۆکەرەوەی شەش هەزار کاری ناوازەی هونەرییە.
ساڵانی حەفتا لەبەر شیوعیایەتی و ئاشکرابوونی پیرە هەولێری بەجێهێشتووەو لە رێگەی تورکیاوە گەیشتووەتە رووسیا، کەچی ئێستا لە کۆشکەکەی خۆی لە کراکۆی پۆلەند کە یەکێک لە جوانترین شارەکانی ئەوروپایە چیرۆکی دیاسپۆرانشینی خۆی دەگێڕێتەوە.
ئەو کۆشکەی یەکێکە لە سامانە مێژووییەکانی پۆڵەند و زۆر سەرکردە و سەرۆکی جیهان سەردانیان کردووە.
زیاد رەئووف"هەر لە سەرەتا لێغڤەوانسا کە هەموو سیستەمی گۆڕی لە پۆڵەند و ئەلێکساندەر کرانێفشسکی کە دە ساڵ سەرۆکی پۆڵەند بوو، ئەو بڕیاریدا پۆڵەند بەشدار بێت لە ئۆپەراسیۆنی رووخانی سەددام، خوالێخۆشبوو مێزاڤسکی ئەو یەکەم سەرۆک وەزیرانی پۆڵەند بوو دوای گۆڕینی سیستەم و کەسێک بوو زۆر دۆست و نزیکی کورد بوو، زۆرجار دەهاتە ئێرە باسی کوردمان دەکرد و هەمیشە پشتیوانی دەکردین".

"ئەمە توسکایە کە سەرۆکوەزیران بوو، ئەمەش وۆلفا سەرۆکی ئەڵمانیا بوو، لەگەڵ سەرۆکی پۆڵەند هاتنە ماڵەکەم و دیاریێکیان پێدام، کامارۆڤسکی کە پێشتر سەرۆکی پەرلەمان بوو دواتر بووە سەرۆکی وڵات و ئەویش هاتە ماڵەکەم، هەروەها پێتەرینگ کە سەرۆکی پەرلەمانی ئەورووپا بوو هاتە ماڵەکەم، ئەمەش باڵسەرۆڤیچ کە دامەزرێنەری سیستەمی ئابووری پۆڵەندە و جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دارایی پۆڵەند بوو هاتە ماڵەکەم و پشتیوانی خۆی پیشاندا ئەگەر کوردستان پێویستی بە ئەزموون و سیستەمی پۆڵەند بێت ئەو ئامادەیە هاوکاری بکات و راوێژکاری بکات".
"دواین کەس کە هاتە مالەکەم کامۆرۆڤسکی سەرۆکی پۆڵەند بوو، لەگەڵ ئارامی کورم پێکەوە بوون و ئارامی کوڕم باسی پایسکلی بۆ دەکرد ... بەردەوام میوان و خەڵک دێن بۆ لام پۆڵەندییەکان شانازی بەوە دەکەن کە ئێرە بەشێک لە مێژووی ئەوانە و پارێزراوەو نۆژەنکراوەتەوەو لەلایەن کوردێکەوە".

زیاد رەئووف باسی ژیان و خوێندنی خۆی دەکات کاتێک لە مۆسکۆ بووەو دەڵێت"سەرەتا دەستم بە خوێندن کرد لە ئەندازیاریی بیناسازیی، بەڵام دوای چەند مانگێک چاوەکانم کز بوون، چونکە خوێند ئەوکات زەحمەت بوو هەموو وێنە و نەخشەیەک ئەو کات بەدەست دەکرا و دەبووایە چەندین کاژێر لە نزیکەوە سەیری بکەی و ئیتر لیژنەی پزیشکی بڕیاریاندا کە پسۆرییەکەم بگۆڕم، دەنا تاوەکو خوێندنەکەت تەواو دەکەم چاوەکانم لەدەست دەدەم، ئیتر وازم هێناو چوومە بەشی یاسا و سیاسەتەم خوێند.
من هەمیشە لە کوردستان و مۆسکۆ چالاک بووم و لەلایەک بەرپرسی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان بووم و لەلایەکی دیکەوە رێکخراوی خوێندکارانی بیانی لە نێو زانکۆ هەبوو و من سەرپەرشتیم دەکرد و مانگێ جارێک کۆبوونەوەم پێدەکردن و لەگەڵ ئەنجوومەنی زانکۆ و رێکخراوی خوێندکاران، ئەو کات دەنگم وەک دەنگی سەرۆکی زانکۆ وابوو لە کۆبوونەوەکاندا.
بەڵام دوای ئەوەی دۆخەکەم بینی و ناڕەزایەتییم دەربڕی، ئیتر لە ساڵی 1983 وازم لە کاری حیزبایەتی و رێکخراوەیی هێنا و وازم لە حیزبی شیوعی هێنا و لەنێو زانکۆ من ئێسکم گران بوو وەک لە کوردەواری دەڵێن، دوای ئەوەی وازم لە سەرپەرشتی رێکخراوی خوێندکارانی بیانیش هێنا کەسێکی هیندیان لە شوێنم دانا.
ئەوکات گفتوگۆ و موناقشەی تووندمان دەکرد، بۆ نموونە مامۆستایەکمان هەبوو لە فاینانس، باسی ئەوەی دەکرد کە کیلۆی گۆشت لێرە بە 2 رۆبلە کە دەکاتە پەنجا سەنتێک، بەڵام لە ئەمریکا لە نێوان 7 بۆ 10 دۆلارە، ئەوکاتە قوتابییەکی رووسی کەلەرەق هەبوو ئاوڕی دایەوە پشتەوە کە نزیکەی 100 کەس دەبووین و لەنێویشیاندا نزیکەی 70 کەسی بیانی بووین، ئەو گەنجە رووسیە بە ئیهانەوە گوتی بیانییەکان تێر گۆشت بخۆن هەتا لە یەکێتیی سۆڤیێتن، من دەمارم گیرا و هەستام و گوتم ئەو گۆشتەی ئێوە دەیخۆن و بە سەعات نۆرەی بۆ دەگرن، لای ئێمە سەگیش نایخوات".

هاوینی ساڵی 1985 خوێندنەکەم تەواو کرد، چارەم نەما و هەندێک هاوڕێی پۆڵەندیم هەبوو کە خوێندکاربوون لە مۆسکۆ ئاگاداری دۆخی من بوون، زوو زوو یەکدیمان دەبینی و یەکێکیان دەرچووی بەشی یاسا بوو خەڵکی کراکۆف بوو. ئەو گوتی زیاد وەرە بابچینە کراکۆف من هاوڕێی زۆرم لەوێ هەن و هەوڵبدەین بتوانین لەوێ دکتۆرایەکەت تەواو بکەی. ئیتر رازیبووم و هاتین و چووینە زانکۆ و چەند مامۆستایەکمان بینی کە هاوڕێی ئەو هاوڕێیەم بوو، ئەوان رازی بوون و منیش رازیبووم و زۆر حەزم بە شاری کراکۆف کرد کە شارێکی هونەری و کولتووری و جوان بوو.

سەبارەت بە دۆخی ماددی ئەوکاتیش کاتێک هاتمە کرافۆک پارەی مانگێک خواردن و نووستنم هەبوو، بەڵام لێرە کە قبووڵی منیان کرد زەمالەیەکم وەرگرت و ئەگەر لە بازاڕ بتگۆڕیبایەوە نزیکەی 15 دۆلاری دەکرد، بەهەر حاڵ ئیتر لە بەشی نێوخۆی قوتابیان مامەوەو شتەکان هەرزان بوو، واتە ئەوەی باسی دەکەم ساڵی 1986 بوو.

Комментарии

Информация по комментариям в разработке