Ahangi Köln - 2y Rebandan 2024 -Alman | ئاهەنگی کۆڵن ـ دووی ڕێبەندان ـ ئەڵمانیا

Описание к видео Ahangi Köln - 2y Rebandan 2024 -Alman | ئاهەنگی کۆڵن ـ دووی ڕێبەندان ـ ئەڵمانیا

ئاهەنگی دووی ڕێبەندان لە شاری کۆڵن بەڕێوەچوو
هونەرمەند :خەبات مودەڕسی
ژەنیاری ئۆرگ : فەرهاد ئەمینی
ژەنیاری کەمان : مەڕوان سۆفی

Farhad Amini©

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

 "دووی ڕێبەندان"

بیرەوەری دووی ڕێبەندان
دەمخاتە سەر بەستە و بەندان
ڕێبەندانی ڕێنوێنە
لە داگیرکەر سەرشێوێنە
ھەڵات ھەڵات لە ھەموو دیاران
پێپلیکەی دێو تەختی تاران
دوژمنی کورد جێ پێ لێژە
با بگێڕین گەڕە لاوێژە



ھۆ ھۆ شوانە! بە نەغمەی تەڕ و پاراوت

بە بلوێری لە خەم و دەردا سووتاوت
بارووژێنە گیانی خەوتووی گەزیزەی ھەرد
بە سوارۆیێک بە حەیرانێک دامرکێنە بڵێسەی دەرد



ھۆ ھۆ جووتێر، جووتێری چەوساوەی خەمان

خاڵەی ڕێبواری خەیاڵت نیشتەجێ بوو، خەمان نەمان
بە عارەقی نێو چاوانی بەرز و تەرزی کرێکاریت
چناوی ھیوا باشین بێ لە کووزی ڕووی دەردە داریت



ئەی کچی جوان، ئەی یەزدانی داوێن پاکی

دیلانێ بگێڕە بەسەر چوو دیلی و زەلیلی و خەمناکی
ئەو ھەوریەی لەدەوری دارت پێچاوە
لەدەروری دەستت ھاڵێنە بەدەم سووڕانی سەماوە
شایی دەگەڕێ لە دێیان
گیان ھاتۆتە ئاسۆی گوێیان
دیلانە لە ھەموو ماڵان
پیرۆزبایی لە ھاواڵان
بەو زستانە دڵ بەھارە
لە ھەموو سنووران ھاوارە
لە دوژمنان ڕێبەندانە
بۆ کورد وادەی گۆوەندانە



شایی نەدار و ھەژارە

ئەو جار ھەژار خۆی سەردارە
مەڵبەند بەھاری تێ زاوە
قازی مەزن ھەر وەک کاوە
ھێزی کۆمەڵی لە پشتە
ھەودای خاوی ھیوا گشتە



قورینگ چلەی زستان دەبڕن

چاویان لە کوردستان دەبڕن
بە پۆل گوڵن لە شەتاوان
دەخەمڵێنن دەم چۆماوان
بیستوومە لە کۆنە پیاوان
سەر گورشتەی خاوەن ناوان
لە سەخڵتا خۆشی دیارن
ھەر زۆرە کوژەی زۆردارن
نەزیلەی باپیران وایە
شەو بۆ مێران وەک قەڵایە
شەوەی شەو لەشی گوشی بووین
ڕێبەندان ڕێگای تەنیبووین
گیانمان خارا بە دەرد و ئێش
ڕێگای ئازادین گرتە پێش
پاش چەند ساڵ لە نوور دووریمان
ھەڵ بوو چرای جمھووریمان
با بگێڕین زەماوەندێ
با بۆتان بڵێم سەربەندێ
ئەو جار چینی فەلا و کرێکار
قەت ناڵێن خۆزگەمان بە پار
دەری ھاویشت تۆوی دژی
ڕەنجبەر بژی، بژی، بژی

سوارە_ئیلخانیزادە

#Ahangi_Kurdi
#kurdish_music

©Farhad Amini

Комментарии

Информация по комментариям в разработке