سیمیناری ( خووەکانت بگۆڕە، ژیانت دەگۆڕێت)🔥

Описание к видео سیمیناری ( خووەکانت بگۆڕە، ژیانت دەگۆڕێت)🔥

🔥لە ژوورێکی بچووکی ماڵی خۆمان لە سیدصادقەوە بۆ چوونە سەر ستەیجە گەورەکان لە هەولێر و سلێمانی و شارەکانی تری کوردستان🔥

الحمدلله و سەد شوکر بۆ ئەو فەزڵ و ڕەحمەتەی خوای گەورە پێی بەخشین لە ئەنجامی هەوڵدانی بەردەوام و هەڵسانەوەی دوای هەزاران کەوتن و بەرگەگرتنی قسەی ڕەق و تەعلیق و گاڵتە پێکردنی یەک دونیا کەسی بەناو دۆست و ئازیز، وە پشت بەستن تەنها بە الله تعالی و وازهێنان لە پشت بەستن بە هیچ کەسێک و هیچ شتێکی تر، وە بوونی ئومێدێک بە پەروەردگار کە تاکە زاتە ئومێدەوار بێ ئومێد ناکات✋🏻🤲🏻❤️

ئەو کاتەی لە ژوورە بچوکەکەی ماڵ خۆمان خۆم ماندوو ئەکرد و کەس گوێی لە ڤیدیۆکانم نەئەگرت ئەمڕۆژەم لەبەرچاو بوو و ئەم هیوایە بە دەسەڵاتی خوا بواری گەیاندە ئەم جێگەیە کە ڤیدیۆکانی زۆر زۆر بە سادەیی سەدان هەزار و ملیۆن بینەریان هەبێت
وە شوێن و جێگای دانیشتن نەمێنێت لە سیمینارەکانی❤️😅✅✊🏻
——————
سوپاس بۆ ڕێکخراوی نیو ستێپ و شانە پڵەس کە بە هاوبەشی پەیمانگای بڕایت سیمینارەکەیان بە باشترین شێوە ڕێکخستبوو
————————
سلێمانی - هۆڵی پەیمانگای بڕایت
سیمیناری (خووەکانت بگۆڕە ژیانت دەگۆڕێت)
١٥/٥/٢٠٢٤ - چوار شەممە

#الحمدلله #سیمینار

Комментарии

Информация по комментариям в разработке