Pencemor- پەنجەمۆر- بەشی دوو - بەدیعە دارتاش: بەردەوام نوێژ دەکەم و رووم لە خوایە

Описание к видео Pencemor- پەنجەمۆر- بەشی دوو - بەدیعە دارتاش: بەردەوام نوێژ دەکەم و رووم لە خوایە

بەدیعە دارتاش خانمە ئەکتەر و مامۆستا و شانۆکار، خاوەنی ئەزموونێکی دەوڵەمەندە لە بواری شانۆ و سینەما دا، لە چەندین شانۆگەری بەنێوبانگدا بەشداریی کردووە، بەتایبەتی لەسەردەمی رژێمی بەعس دا چەندین جار لەپای بەشداریکردنی لەو شانۆگەریانەی ئاوێنەی باڵانومای ئازاری نەتەوەکەی بوون، تووشی گێرمەوکێشە و دەردەسەری بووە، هەڕەشەی لێکراوە.

لەم بەشەی بەرنامەی پەنجەمۆر دا باسی دەوری شانۆی کوردی لە ساڵانی هەشتاکاندا دەکات کە بە چ شێوەیەک رووبەڕووی بەعس بوونەتەوە! کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی سلێمانی چۆن دامەزرا؟ شایەتی لەسەر چوار گەنجی کورد دەدات کە لەلایەن رژێمی بەعسەوە بە بەرچاوی خەڵکەوە گولەباران کران! شانۆ دوای راپەڕین. ئەو پارتە کوردییانەی کە داوایان لە بەدیعە دارتاش کردووە ببێتە بەربژێریان بۆ پەرلەمان!

ئەمانە و چەندین بابەتی دیکەی مێژوویی لە پەنجەمۆردا شایەتیان لەسەر دەدرێت.

Комментарии

Информация по комментариям в разработке