دانا دیجیتاڵ دیتۆکس بۆچی لە مانگی رەمەزاندا واز لە مۆبایل ئەھێنم؟

Описание к видео دانا دیجیتاڵ دیتۆکس بۆچی لە مانگی رەمەزاندا واز لە مۆبایل ئەھێنم؟

لە ٢٩ ی ٣ ی ١٩٨٩ لە ژوورێکی بچووکی ماڵێکی بچووکی گەرەکی مامۆستایانی سلێمانی هاتمە دنیاوە. ئەمرۆ دەبم بە ٣٢ ساڵ. چالنجی 'دانا دیجیتاڵ دیتۆکس' هەدیەی منە بۆ ئێوە لە رۆژی لەدایکبوونمدا.

پاش بینینی ڤیدیۆکە، دوای ئەوەی قەناعەتت کرد بەشدار بیت، ئەوا ئەم تێکستە کۆپی بکە و بە کۆمێنت لەژێر ئەم ڤییدیۆیەدا دایبنێ.

من (ناوی خۆت بنوسە) بەڵێن دەدەم بە خوا و بە خۆم و بە خەڵکی کوردی باڵا کە لەماوەی مانگی رەمەزانی پیرۆزدا مێشک و جەستەی خۆم لە هەموو ئەو شتانە پاک بکەمەوە کە سیستەمی دۆپەمینی مێشکم تێک دەدەن. بۆ ئەو مەبەستە بەشداری چالنجی دانا دۆپەمین دیتۆکس ئەکەم و بەدرێژایی مانگی رەمەزان سۆشیال میدیا بەکارناهێنم، مۆبایلیش تەنها ئەو کاتە بەکاردەهێنم کە پێویستیەکی ناچاریم پێی هەیە.

خوا هاوکاری من (ناوی خۆت بنوسە) و هەموو کوردانی باڵا بێت.

Комментарии

Информация по комментариям в разработке