زمانی کوردی لە کوێی مەدرەسە سیاسە ئیسلامیەکان دایە؟

Описание к видео زمانی کوردی لە کوێی مەدرەسە سیاسە ئیسلامیەکان دایە؟

هێرشەکەی سەر مامۆستا جاسم کەلاری بۆچی ئاماژەیەکی خراپە بۆ ئیسلامیەکان؟

لە چەند ڕۆژی ڕابردوو بە هۆی داکۆکی کردن و سوربوون لەسەر بەکارهێنانی زمانی کوردی هێرشێکی هەمەلایەنە لەلایەن بەشێکی بەرچاوی ئیسلامیەکان دژی مامۆستا مەلا جاسم کەلاری دستی پێکرد.

لەکاتێکدا مامۆستا جاسم وەک مەلایەکی خوێندەوار چەندین ساڵە، بە چڕی کار لەسەر خزمەتی ئایینی ئیسلام بە سوود وەرگرتن لەو ئەدەبیاتە دەوڵەمەندەی کورد دەکات، لەو قسانەشی کە ڕایگەیاند جوابی قەبر بە زمانی کوردی دەدەمەوە، لە چوارچێوەی پێداگری بوو لەسەر گرنگی زمان و بەستنەوەی بە ئەسڵی ئایین کە ڕێ بە جیوازی زمان دەدات، بەڵکو کردویەتیە یەکێک لە ئایەتەکانی خودا.

مەلا جاسم کەلاری وەک مەلایەکی ڕۆشنبیری کورد لەڕێی ئەو قسانەی کردی ئامانجی ئەوە بوو ئەو تێگەیشتنە هەڵە باوەی ناو ئیسلامیەکان ڕاست بکاتەوە، کە دەڵێن ئیسلامیی باش ئەوەیە بە عەرەبی قسەدەکات، یان زمانی عەرەبی گەورەیی بەسەر زمانی کوردی هەیە، چونکە وەک یەکێک لە سەرکردە کوردەکانی ڕەوتی ئیخوان لە کوردستان کە ناوەکەی لای ستاندەر پارێزراوە لە بیرەوەریەکانی دەڵێت ئەوەندە باسی فەزڵی زمانی عەرەبیان بۆ دەکردین وای لێهاتبوو پێمان نەنگی بوو لەنێوان خۆمانیش وەک کوردەکان بە کوردی قسەبکەین.

بەکوردی کردنی بابەتە ئایینیەکان پرسێکی نوێ نیە، لە سەدەی ڕابردووش کاتێک مەلای گەورەی کۆیە وتاری هەینی کردە کوردی دژایەتیەکی زۆر کرا، هاوشێوەی ئێستا تانەوتەشەری زۆری لێدرا، بەڵام لەکۆتاییدا پڕۆژەکەی سەرکەوت.

زمان و ئەدەب پایەی پاراستن و مانەوەی هەر نەتەوەیەکە لە قورئانی پیرۆزیش دانی پێدانراوە، پێداگری بەشێک لە ئیسلامیەکان لە ڕێی زمانی عەرەبی و ئەوانەی بانگەشەی بە ڕوژئاوایی بوون دەکەن لە ڕێی زمانی ئینگلیزی جگە لە تێنەگەیشتن و سادەیی لەتێگەیشتن لە قوڵی بابەتی زمان هیچ تەفسیرێک هەڵناگرێت، بە زانین بێت یان نەزانین زیانی زۆر بە کۆڵەگەیەکی نەتەوەی خۆیان دەگەیەنن، بونی مامۆستا جاسم کەلاری و هەموو ئەوانەی خۆیان یەکلاکردۆتەوە بۆ خزمەتی زمان و ئەدەبیاتی کوردی باشترین ئامرازە بۆ ڕێگری لەو ئاراستانە.
====================
#دەزگای_ستاندەرد #standard_kurd #ستاندەرنیوز #ستاندەرکورد #کورد
#عراق #محكمة_الفدرالية

www.skurd.net

Комментарии

Информация по комментариям в разработке