Ez Kiçim

Описание к видео Ez Kiçim

فەرهەنگی کوردستان لە کەلتووری گەلانی دراوسێی ناچێت.
کورد نەتەوەیەکی دێرینی سەر گۆی زەویە و خاوەن فەرهەنگێکە تایبەت بە خۆی کە ژن و پیاو تیایدا شان بە شانی یەک ڕەوڕەوەی ژیانیان بەرەو پێش بردوە تاکوو گەیاندوویانە بە ئەمڕۆ.
لەو فەرهەنگەدا هەرگیز کچ نەشاردراوەتەوە و پەستوو نشین نەبووە. لە سەنگەر و مەزرا و لە کۆرسی قوتابخانە و زانکۆ و لە داهێنانی هونەری و ئەدەبیدا کچی کورد ژیری و لێهاتوویی خۆی پیشان داوە و لە هیچ شتێکدا لە کوڕان و پیاوانی کورد کەمتر نەبووە و کورتی نەهێناوە بەرهەم و بەهرەی خۆیان پێشکەش کردووە.
ئەویش ئەگەڕێتەوە بۆ ڕاهاتن و پێگەیشتن لە کەلتووری کورداندا کە متمانە بەخۆبوونی پێ بەخشیون.
کەوایە باوکان و دایکانی ئەمڕۆ پێویستە وەک باوباپیرانمان کچانیان وا ڕابێنن کە شان بەشانی کوڕان و پیاوانی کورد،
کۆمەڵگای کوردستان بەرەو ئامانجە پیرۆز و بەرزەکان پاڵ پێوە بنێن.
ئەم پۆلە کچە خاوەن بەهرەیەی ئەم تیپە هونەرییە،
توانیان سەرکەوتووانە ئەم گۆرانی ئامادە بکەن و پێشکەشی نەتەوە و نیشتمانەکەیان بکەن.
بێ گومان سەرکەوتنیان پەیوەستە بە باوک و دایک و بنەماڵەکەیان و پێویستە پیرۆزباییان لێ بکەین و هیوادارین نموونەیان زۆر بێت.

سپاس بۆ مامۆستا ئەنوەر ڕەوشەن بۆ ئەو دەقە جوانەی پێشکەشی کردین

Комментарии

Информация по комментариям в разработке