بەڵگەفیلمی رازێکی تەنیا- ئەحمەد هەردی- Ehmed Herdi

Описание к видео بەڵگەفیلمی رازێکی تەنیا- ئەحمەد هەردی- Ehmed Herdi

ئەحمەدی كوڕی حەسەن بەگ (ئەحمەد هەردی) لە ساڵی 1922 لە سلێمانی لەدایكبووە. ساڵی 1941 بووەتە مامۆستای سەرەتایی و لە كۆتایی چلەكاندا لەسەر هەڵوێستی سیاسی لە كارەكەی دەركراوە، چەندجارێكیش بەند كراوە یان دوورخراوەتەوە. ساڵی 1957 كۆمەڵە شیعرێكی بەناوی "رازی تەنیایی" بە چاپ گەیاندووە.


ساڵی 1959 لەگەڵ كۆمەڵێك هاوڕێیدا كۆمەڵەی ئازادی و ژیانەوەی یەكێتیی كورد (كاژیك) ـ یان دامەزراندووە، هەر خۆیشی بەرپرسی یەكەمی بووە. ساڵی 1963 پەیوەندیی كردووە بە شۆڕشی كوردستانەوە. ساڵی 1966 لەسەردەشت لەلایەن دەزگای هەواڵگریی ئێران (ساواك)ەوە دەستگیر كراوە، لە كۆتایی هەشتاكاندا سكرتێری گشتیی پارتی سۆشیالیستی كورد (پاسۆك) بووە و ساڵی 2006 لە شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد.

Комментарии

Информация по комментариям в разработке