ئەی ساحەتی سەد جەننەت، دەشتی عەرەبوستانت- بە دەنگى مەلا خەلیل شێخ نورى سۆڵەیی و شەهرام مەنسورى

Описание к видео ئەی ساحەتی سەد جەننەت، دەشتی عەرەبوستانت- بە دەنگى مەلا خەلیل شێخ نورى سۆڵەیی و شەهرام مەنسورى

ئەی ساحەتی سەد جەننەت دەشتی عەرەبوستانت
نادەم بە هەزار گوڵشەن ، یەك خاری موغەیلانت
بۆ لالەیی نوعمانت ، داغدارە دڵ وجەرگم
داغدارە دڵ و جەرگم بۆ لالەیی نوعمانت
بێ پەڕتەوی ڕوخسارت تاریكە دڵی حیربام
بەم زەڕڕەیە بنوێنە ، خوڕشیدی درەخشانت
بۆ سەروی خەرامانت وەك قومری ئەناڵێنم
وەك قومری ئەناڵێنم بۆ سەروی خەرامانت
عەقڵ و خیرەدی بردوم نەشئەی قەدەحی چاوت
پێوەندی هەوای كردوم تای زوڵفی پەرێشانت
میحڕابی دڵ و جانە ، هێزی دەسی ئیمانە
عاسایی خەتیبانە ، شمشێری خۆڕاسانت .
بەو قیبلەیی ئەبرۆیە ، ڕۆح گەر لەقەزای كۆیە
دڵ خادیمی لای تۆیە ، سەر گۆیە لە مەیدانت
خاقانە گەسك لێدەر ، بۆ خادیمی بەر قاپیت
خوددامە بەڕۆح قەیسەر ، بۆ بان گوشی سەر بانت
ئەی سەیدی مەخلوقان ئاگات لە ئیمانی بێ
ئەو ساتە كە بوو قوربان ئەم عەبدە بەقوربانت
تۆ سیدرە نشین بازی ، ساحێبی سەد ئیعجازی
پێغەمبەری مومتازی ، دەستی من و دامێنت
قوڕئانی نعوتی تۆ ، خەتمی بە بەشەر نایێ
بێخود چیە یان حەسسان ، جیبریلە سەنا خوانت
بێخود (1879-1955)


#شەهرام
#مەلا_خەلیل_شێخ_نورى_سۆڵەیی
#شەهرام_مەنصورى

#shahram_mansuri
#بێخود

Комментарии

Информация по комментариям в разработке