Hamid Banaiy - Lewari Shaw (Lyrics)

Описание к видео Hamid Banaiy - Lewari Shaw (Lyrics)

تۆ نانوویت و مانگیش هێندەی شەوقی مۆمێکی پێ ماوە
تۆ نانوویت و شەوەزەنگیش چاوەڕێی ساتێ هەتاوە
سەرینێکم لە گەڵای زەردی پاییزان بۆ چنیوی
پەردەیەکم بە ئاوریشمی خۆشەویستی بۆ دووریوی
باس هەنارت بۆ ئەکەم ساتێ ئاو ئەزێتە دەمی
باسی کەروێشکت بۆ ئەکەم کە بەسەر ترسا باز ئەدا
باسی بەلەمت بۆ ئەکەم کە چارۆکەکەی با ئەیبا
چارەنووسی بەرەو کەم شەپۆل هەڵ ئەدا

تۆ نانوویت و شەو گەشتۆتە سەر ئەژنۆم و پەرداخیشم خڵتەی مەستی
تۆ نیوەی ڕۆشناییت سووتاندم، منیش نیوەی ئاوەدانیم
سەرینێکم لە گەڵای زەردی پاییزان بۆ چنیوی
پەردەیەکم بە ئاوریشمی خۆشەویستی بۆ دووریوی
باس هەنارت بۆ ئەکەم ساتێ ئاو ئەزێتە دەمی
باسی کەروێشکت بۆ ئەکەم کە بەسەر ترسا باز ئەدا
باسی بەلەمت بۆ ئەکەم کە چارۆکەکەی با ئەیبا
چارەنووسی بەرەو کەم شەپۆل هەڵ ئەدا

سبەینێ زوو
پەرچەمی پەخشی هەتاوی سەر پەنجەرەکە لا ئەدەین
نێوچەوانی تەڕی ئەسڕین
سبەینێ زوو
هەور ئەگرینە چوارچێوە، بە چوار دڵۆپی باران دای ئەکوتین
دوایی دەچینە باژێڕێ، مشتێ خۆشەویستی ئەکڕین
سبەینێ زوو... سبەینێ زوو
بەو مەرجەی هەر ئێستا بنوو...

Комментарии

Информация по комментариям в разработке