Legel Ranj | لەگەڵ رەنج - پێش ئەوەی ژیانی هاوژینی پێکبهێنی دەبێت ئەم راستییانە بزانیت

Описание к видео Legel Ranj | لەگەڵ رەنج - پێش ئەوەی ژیانی هاوژینی پێکبهێنی دەبێت ئەم راستییانە بزانیت

لە هەرێمی کوردستان نزیکەی چوار هەزار نەخۆشی تالاسیمیا هەن، زۆرترین تووشبووەکان لە سنووری پارێزگای هەولێر، پاشان دهۆک، دواتر سلێمانی و هەڵەبجەن.

بە گوتەی تووشبوویەکی تالاسیمیا کە لە بەرنامەکە بەشدارە، ئەوان کێشەی کەمی دەرزی، كیسی فلتەركراوی خوێن و دەرمانی کواڵێتیی باشیان هەیە. پزیشکێکیش دەڵێت، 60٪ـی ئەوانەی تالاسیمیای تووندیان هەیە دایک و باوکیان خزمن."

رۆژی یەکشەممە، 14-1-2024، لە بەرنامەی لەگەڵ رەنج بە میوانداری دكتۆر نەوشیروان سدیق جەباری، پسپۆڕی نەخۆشییەكانی ‏خوێن؛ عوسمان محەممەد، سەرۆكی كۆمەڵەی تالاسیمیا لە ئیدارەی ‏راپەڕین؛ محەممەد حەسەن، تووشبووی تالاسیمیا لە ‏هەولێر؛ محیەدین عەبدوڵڵا، سەرۆكی كۆمەڵەی تالاسیمیا لە دهۆك ‏‏و دكتۆر گەیلان قادر، ئەندامی لیژنەی تەندروستی لە ‏پەرلەمانی عێراق‏، ‏دۆخی تووشبووانی تالاسیمیا لە هەرێمی كوردستان و هۆکارەکانی تووشبوون بەو نەخۆشییە تاوتوێکرا.



#هاوسەرگیری #ازدواج #تالاسیمیا #نەخۆش #RudawStream #لەگەڵ_رەنج

Комментарии

Информация по комментариям в разработке