BelgeFilm - KOÇERÎ-beşî 2 | بەڵگەفیلم- کۆچەری- بەشی 2

Описание к видео BelgeFilm - KOÇERÎ-beşî 2 | بەڵگەفیلم- کۆچەری- بەشی 2

کۆچەری یان رەوەندەکان هاوڕێی سرووشتن. ژیانی ئەوان لەسەر سەوزایی و ژیانی زیندووی کوێستانەکانە. کۆچەرییەکان بۆ بەردەوامیدان بە ژیانیان بەردەوام روو لە ناوجە شاخاوییەکانی کوردستان دەکەن. ئەوان بە شێوەیەکی سەرەکی پشت بە بەخێوکردنی مەڕوماڵات دەبەستن.

ئەوان سەتان ساڵە بەمشێوەیە دەژین و گەرمیان و کوێستان دەکەن. هەر لە کۆنەوە وێڵن بەدوای وەرزی فێنک و سەوزاییدا بۆ گەیشتن بە خوڕەی ئاوی سازگار و خواردنی سرووشتیی بەهاری.

ژنانی رەوەند ماندووترین گرووپن لە مێژووی خێڵەکەیاندا. بەخێوکردنی منداڵ و ئامادەکردنی خواردن ئەرکی لەپێشینەیانە. ئەوان بەدەستی خۆیان رەشماڵ دروستدەکەن و بۆ دەستکەوتنی سووتەمەنی دەبێت رێگەی شاخە سەختەکان ببڕن.

لەم بەڵگەفیلمەدا کە بەرهەمی ساڵی 2013ـی تۆڕی میدیایی رووداوە باسی ژیانی رۆژانەی کۆچەرییەکانی کوردستان دەکرێت و لە دوو بەش پێکهاتووە.

دەرهێنان: خالید حەمە لاو

پرۆدیوسەر: بارزان محەممەد

مۆنتاژ: دیار مەرجان

Комментарии

Информация по комментариям в разработке