چۆن تەواوی قورئانم لەبەرکرد؟! | خێراترین ڕێگا بۆ لەبەرکردنی قورئان!

Описание к видео چۆن تەواوی قورئانم لەبەرکرد؟! | خێراترین ڕێگا بۆ لەبەرکردنی قورئان!

ئەو ڕێگایەی هەموو قورئانم پێ لەبەر کرد ، وەک دواتر بە کرداری ئەیبینن تۆ ئەگەر کەسێکیش بیت تا ئێستا قورئانت کەم لەبەرکردبێ یان هەر لەبەرت نەکردبێ هەر لەسەرەتای بەکارهێنانی ڕێگاکەوە هەستەکەی لەبەرکردنی قورئان کارێکی قورس نییە و دەکرێ بە شێوازێکی ئاسان لەبەری بکەی ، لەوەیە سەرەتا 30 خولەکت پێ بچێ تا لاپەڕەیەک لەبەردەکەی بەڵام پاش زیاتر تەمرین کردن دەتوانی بە 10 خولەک و کەمتریش لاپەڕەیەک لەبەربکەی ، کە لەژیانی خۆمدا لە فەزڵی خوای پەروەردگارەوە توانیومە بەکرداری بە 10 خولەک و هەندێ جار کەمتریش لەبەری بکەم.

پەروەدگاری یاریمەتیمان بدات هەرچی زیاتر و زیاترە خزمەتی پەیامەکەی بکەین هەم بەلەبەرکردن و خوێندنەوەی هەم بە تێگەیشتن و بەکرداری جێبەجێکردنی لەژیانماندا هەم بانگەواز کردنی خەڵکیش بۆ ئەم ڕێگا ڕوون و ڕاستە.

تێبینی : دیارە من لێرەدا تەنها باسی شێوازی لەبەرکردن ئەکەم و هیچ باسی پێداچوونەوەی تێدا نییە ، هەرکەسێک دەیەوێ زیاتر لەو بابەت شارەزا بێ ئەوا با گوێ لەو زنجیرە بەرنامەیەی برای ئازیز و خۆشەویستمان کاک بەختەوەر بەهادین بگرێ کە بەتەواوی ئەو لایەنانەی ڕوون کردووەتەوە ، ناوی بەرنامەکەی یاسا زێڕینەکان بۆ لەبەکردنی قورئانی پیرۆزە.
ئەمەش لینکەکەیەتی:-

   • یاسا زێڕینەکان بۆ لەبەرکردنی قورئانی ...  

Комментарии

Информация по комментариям в разработке