Diyaspora-Şivan Perwer | دیاسپۆرا-دیدارێکی تایبەت و جیاواز لەگەڵ شڤان پەروەر

Описание к видео Diyaspora-Şivan Perwer | دیاسپۆرا-دیدارێکی تایبەت و جیاواز لەگەڵ شڤان پەروەر

شڤان پەروەر بە زنجیرە کۆنسێرتێک 50 ساڵەی کاری هونەریی خۆی پیرۆز دەکات

رۆژی شەممە 23\12\2023 شڤان پەروەر تەمەنی دەبێتە 70 ساڵ. لەو رۆژەدا لە شاری دویزبۆرگی ئەڵمانیا زنجیرە کۆنسێرتەکانی ئەو هونەرمەندە ناسراوەی کوردستان دەستپێدەکەن. شڤان پەروەر لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەرنامەی دیاسپۆرای رووداو چیرۆکی زۆرتر لە 50 ساڵ گۆرانی گوتنی خۆی دەگێڕێتەوە. باسی ئەوە دەکات کە چۆن بڕیاردرا ناوە هونەرییەکەی ببێتە (شڤان پەروەر). هەروەها باسی کۆنسێرتە جیهانییەکانی و دیدارێکی تایبەتی خۆی دەکات لەگەڵ شازادە دایانا و گۆرانیبێژی بەنێوبانگی جیهانی ویتنی هیوستن.

سەبارەت بە کۆنسێرتەکانی، کە Sivan Perwer International Cultural Foundation دامەزراوەی نێودەوڵەتیی کولتووریی شڤان پەروەر سازیاندەکەن، ئەو هونەرمەندە بە رووداوی راگەیاند" زنجیرە کۆنسێرتێک دەبن کە لە ئەڵمانیاوە دەستپێدەکەن و هۆڵەندا و بەریتانیا و فەرەنسا و ژاپۆن و زۆر وڵاتی دیکەی جیهان دەگرنەوە. مانگی دووی ساڵی داهاتووش کۆنسێرتێكمان لە هەولێر دەبێ، چیرۆکی سازکردنی کۆنسێرتەکانیش بەمشێوەیە بوو هاوڕییە ئازیزەکانمان بەڕاستی باش بیردەکەنەوە و پێیان گوتم مامۆستا پەنجا ساڵ کەم نییە و گوێمان لە دەنگت گرت و گۆرانییەکانتمان بیست و لەگەڵیدا دڵخۆشبووین، گریاین، پێکەنین و دڵتەنگبووین، گرنگە باسی ئەو پەنجا ساڵە بکەین و دەبێت ئێمە لە چەند وڵاتێک و چەند کۆنسێرتێکت بۆ رێکبخەین و منیش پێمگوتن ئەگەر ئێوە پێتان باش بێت و پێتان گرنگە بەسەرچاو، دەکرێ لە چەندین وڵاتێک کۆنسێرت بکەین، بۆ نمونە لە ژاپۆن، ئینگلتەرا، ئیسرائیل و فەرەنسا"

شڤان پەروەر هەروەها گوتی "23ی مانگ کە رۆژی لەدایکبوونی منە و رۆژبوونی ئێوە هەمووتان پیرۆز بێت و هیوادارم ئێمە لەگەڵ ئیوەشدا تەندروست بژین و بە ستران بژین، زۆر شت هەیە بۆ ئێوە باسی بکەین و باسیشی دەکەین، 23ی مانگ لە دویزبۆرگ و 24ی مانگ لە ئۆڵتراخت کۆنسێرت دەکەین و بەمشێوەیە کۆنسێرتەکانمان بەردەوام دەبن و هیوادارم دووبارە پێکەوەبین و پێکەوە دڵخۆشبین و پێبکەنین و بگرین و دڵگەشبین، گۆرانییەکانی پەنجا ساڵی رابردوو لەگەڵ گرووپێکی هێژا کە دەستخۆشیان لێدەکەم پێشکەشبکەین، هەروەها لەگەڵ هاوڕێ و برام کاک ئاران ژێر و هاکان ئاکای کەلە سۆشیاڵمیدیا زۆر چالاکە، هەروەها ئەدەبدۆستمان کاک شاری خۆمان واتە گرووپێکمان دروستکردووە.

ئەو هونەرمەندە بەناوبانگەی کوردستان باسی کوردستانی کرد و گوتی: "کوردستان لە دڵ و رۆح و هزرماندا یەک پارچەیە و دووژمن هەرچۆنێکی بوێت پارچەی بکات، بەڵام لە دڵی ئێمەدا هەمیشە یەکە. دڵنیاین رۆژێک دێت هەمووی پێکەوە دەژین، گۆرانییەکانمان هەمووی بۆ ئازادی و خاکی وڵاتی ئێمە و گەلی وڵاتی ئێمەن، سڵاو و رێزم بۆ هەمووتان هەیە و هەمیشە لە خۆشیدابژین و منیش لە خزمەتی ئێوەدام".

شڤان پەروەر باسی سازەکەی دەکات کە زۆر پێی بەناوباگە و دەڵێت"ئەم سازە هاوڕێیەکی زۆر باشە، بەم سازە ئێمە دەگرین، دڵخۆشدەبین، گۆرانی دەڵێین، پێدەکەنین، هەڵپەڕکێ دەکەین و رۆحمان شاد دەبێت، ژیان ئاوایە، پڕە لە هەموو شتێک، پەنجا ساڵە ئەم سازە دەژەنم و بە جیهاندا گەڕاین".

سەبارەت بە کتێبە نوێییەکەی شڤان پەروەر دەڵێت"هونەرەکەم رەنگی رەوانی منە، رۆحییەتی منە و دونیابینینی منە و ئەگەر ئێوە ئاگاداربن لە نێو هونەرەکەمدا زیاتر مێژوو هەیە و تێکەڵی کۆمەڵایەتی هەیە و پێتبڵێم رەنگە جیاوازەکانی کۆمەڵگە هەیە و شۆڕش هەیە و خەباتی گەلی کورد هەیە، ناوێکت پێبڵێم عاشق چۆپان، عاشق فەیسەل عاشق مەحسوونی و نزانم کێ... لەنێو کوردی باکوور بەتایبەت عەلەوییەکان وشەی عاشق زۆر بەکاردەهێنن، بۆ نموونە عاشق کیباری و عاشق تومیانی... ناوی منیان کرد بەعاشق چۆپان".

لە وەڵامی پرسیارێکی رووداودا سەبارەت بەوەی گۆرانیی نوێش لە کۆنسێرتەکانیدا دەگوترێن، شڤان پەروەر گوتی"زۆرتر لە 20 گۆرانی ئامادە کراون و گەشتێکن بەنێو زۆرتر لە 50 ساڵ گۆرانیگوتنی مندا".

ئەوانەی دەیانەوێ بچنە کۆنسێرتەکانی شڤان پەروەر دەتوانن لە لاپەڕە فەرمییەکانی ئەو هونەرمەندە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا زانیاریی زۆرتریان دەستبکەوێ.

Комментарии

Информация по комментариям в разработке