Dr Aras- دکتۆر ئاراس- بەم رێکارانە باشتر بخەوە

Описание к видео Dr Aras- دکتۆر ئاراس- بەم رێکارانە باشتر بخەوە

لە بەرنامەی ئەم هەفتەیەی دکتۆر ئاراس باسی مەرجەکانی کوالێتیی خەوی تەندروست کرا و پسپۆڕێکی فیسیۆلۆژی دەڵێت: یەک لەسەر سێی ژیانمان خەوە، بۆیە دەبێت تەندروست بێت، لە بەشێکی بەرنامەکەشدا پسپۆڕێکی پێست باسی هۆکار و رێگەکانی پێشگیریکردن لە دروستبوونی زیپکە دەکات، هەروەها ناوی ئەو خۆراکانەش ئاشکرادەکات کە دەبنەهۆی دروستبوونی زیپکە.

بەشی یەکەمی بەرنامەکە تایبەت بوو بە باسکردنی خەوی تەندروست و مەرجەکانی ژووری نووستن، دکتۆر شێروان نانەکەلی، پسپۆڕی فیسیۆلۆژی رایدەگەیێنێت، خەوی تەندروست رێگەیەکە بۆ نوێبوونەوە، پاکبوونەوەی جەستە و تەمەندرێژی.

پسپۆڕەکەی فیسیۆلۆژی دەڵێت: باشترە لە کاژێر 10ی شەو پلانی خەوتن هەبێت، چونکە بەشێک لە هۆرمۆنەکان رێژەکانیان کەمدەبنەوە و جەستە ئامادەدەکەن بۆ خەوتن، هاوکات دەشڵێت: 8 کاژێر بۆ خەو، 8 کاژێر بۆ کار و 8 کاژێر بۆ چالاکییەکان دابندرێت.

لەبارەی مەرجەکانی ژووری نووستن بۆ خەوێکی تەندروست دکتۆر شێروان ئاشکرای دەکات، لە ژووری نووستن نابێت رووناکی، دەنگ، ژاوەژاو، ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان، مۆبایل، ئایپاد و لاپتۆپ هەبن، هۆکارەکەش رووندەکاتەوە کە ئەمانە دەبنەهۆی تێکدانی هۆرمۆنەکان و خەوزڕان.

Комментарии

Информация по комментариям в разработке