هەنگوینی ئەسڵی لە باڵەکایەتی - العسل الأصلي من جبال كردستان - Original honey

Описание к видео هەنگوینی ئەسڵی لە باڵەکایەتی - العسل الأصلي من جبال كردستان - Original honey

هه‌نگوین به‌رهه‌مێكی سروشتییه‌ كه‌ بۆ زۆر مه‌به‌ستی جیاواز به‌ كاردێت وه‌ك خۆراك و ده‌رمان و جوانكاری، هه‌نگوین له‌لایه‌ن هه‌نگه‌وه‌ به‌رهه‌م دێت به‌ كۆكردنه‌وه‌ی شیله‌ی كرۆكی ئه‌و گوڵانه‌ی خاوه‌ن شیله‌ن، هه‌روه‌ها هه‌نگوین له‌ زیاتر له‌ ٢٠٠ پێكهاته‌ی جیاواز پێكدێت، و مێژووی به‌كارهێنانی هه‌نگوین كۆنه‌ و له‌ دێر زه‌مانه‌وه‌ بۆ مه‌به‌ستی جیاواز به‌كاردێت.


هەنگوین بەهۆی دەوڵەمەندی بەپرۆتین و ماددەی ئۆرگانی، چارەسەرێکی سروشتی زۆرێک لە نەخۆشیە باوەکانە و لەزۆربەی وڵاتانی جیهان، وەک جێگرەوەی زۆر دەرمان و چارەسەری پزیشکی بەکاردێت.


هەنگوین، چەند سودێکی گرنگ بە جەستە دەگەیەنێت، سودەکانی هەنگوین ئەمانەن:


١-رێژەیەکی زۆر لە دژە ئۆکسانی تێدایە، مەترسی توشبون بە جەڵتەی دڵ، جەڵتەی مێشک و چەند جۆرێکی شێرپەنجە کەمدەکاتەوە.

٢-هەنگوین مەترسی توشبون بە نەخۆشی دڵ کەمدەکاتەوە لەو کەسانەی توشبونی شەکرەی جۆری دوەمن، تەنیا پێویستە رێژەیەکی کەمی لێبخۆن، دڵنیابنەوە لەوەی هەنگوینی دەستکرد نەبێت و سروشتی بێت.


٣-سوتاوی چاکدەکاتەوە، میسرییە کۆنەکان هەنگوینیان بۆ چارەسەرکردنی سوتاوی بەکارهێناوە، تا ئەمڕۆ یەکێکە لە رێگە باو و کاریگەرەکان، سوربونەوە و هەوکردنی سوتاوی کەمدەکاتەوە.


٤-پەستانی خوێن نزم دەکاتەوە، بەهۆی ئەوەی رێژەیەکی زۆر لە دژە ئۆکسانەی تێدایە، پەستانی خوێن نزم دەکاتەوە.

٥-رێژەی کۆلیستڕۆڵ کەمدەکاتەوە، بەرزی رێژەی کۆلیستڕۆڵ هۆکارە بۆ ئەوەی چەوری لەناو خوێنبەرەکان دروست ببێت، ببێتە هۆی جەڵتەی دڵ و مێشک، بەڵام هەنگوین ئەو رێژە کۆلسیتڕۆڵە کەمدەکاتەوە.


٦-هەنگوین یەکێکە لە باشترین چارەسەرەکان بۆ نەهێشتنی کۆکە بەتایبەتی لە منداڵدا، بەڵام پێویستە نەدرێت بە منداڵی خوار تەمەن ١ ساڵ.


٧-سیستمی بەرگری بەهێزدەکات، دژە بەکتریا و دژە ئۆکسانە، سیستمی بەرگری بەهێزدەکات بەرامبەر نەخۆشییە ڤایرۆسی و بەکتریاییەکان. پزیشکان هەمیشە رێنمایی خه‌ڵکی دەکەن، لەسەر گەدەی بەتاڵ هەنگوین بخۆن، چونکە سودە تەندروستییەکانی زۆرن، تێکەڵکردنی لەگەڵ شیردا جەستە لە چەندین نەخۆشی دەپارێزێت.


کاریگەریییەکانی خواردنی ڕۆژانەی هەنگوین


-ڕوونبوو‌نه‌وه‌ی پێست


تایبه‌تمه‌ندی دژه‌ بەكتریایی هه‌نگوین یارمه‌تییه‌كی زۆری ڕوونبوونه‌وه‌ و شه‌قبوونی پێست ده‌دات.


-دابه‌زاندنی كێش


هه‌نگوین ده‌بێته‌ هۆی زیندەچالاکی جه‌سته‌ و له‌ ئاكامدا یارمه‌تییه‌كی باشی دابه‌زاندنی كێش ده‌دات.


-دابه‌زاندنی ڕێژه‌ی چه‌وری خوێن


خواردنی ڕۆژانه‌ی هه‌نگوین كاریگه‌ری ده‌خاته‌ سه‌ر ڕێژه‌ی دژە ئۆكسیدانی ناو جه‌سته‌ و دژایه‌تی چه‌وری زیاده‌ی خوێن ده‌كات.


-به‌هێزكردنی دڵ


توێژینه‌وه‌ زانستییه‌كان ده‌ریانخستووه‌ كه‌ دژە ‌ئۆكسیدانی ناو هه‌نگوین ڕێگری ده‌كات له‌ لاوازی و ناسكبوو‌نه‌وه‌ی ده‌ماره‌كان.



-به‌هێزكردنی زاكیره‌


هه‌نگوین تایبه‌تمه‌ندی دژه‌ فشاری هه‌یه‌ و ده‌توانێت له‌ڕێگه‌ی ‌نوێكردنه‌وه‌ی سیستمی به‌رگری دژە ‌ئۆكسیدانی خانه‌كان، ببێته‌ هۆی به‌هێزبوونی زاکیرە.


-خه‌وێكی ئاسووده‌


شه‌كری ناو هه‌نگوین ده‌بێته‌ هۆی به‌رهه‌مهێنانی سیرۆتۆنین، ئه‌و ‌هۆڕمۆنه‌ ده‌بێته‌ هۆی به‌رهه‌مهێنانی مێلاتۆنین‌ و خه‌وێكی ئاسان و ئاسووده‌ بۆ كه‌سه‌كه‌ ده‌هێنێت.

Комментарии

Информация по комментариям в разработке