کتێبی دەنگی ـ هەست بە گەورەیی خۆت بکە ①/ ن: واین دایر

Описание к видео کتێبی دەنگی ـ هەست بە گەورەیی خۆت بکە ①/ ن: واین دایر

خۆشەویستان ، بۆ بۆردەوامبونمان لە بڵاوکردنەوەی بەرهەمی نوێ ، تکایە سەبسکرایبی چەناڵەکە بکەن و ، لایک و شێری ڤیدیۆکان بکەن ، تا زۆرترین کەس لەم بەرهەمانە سوودمەندبن.




کتێبی هەست بە گەورەیی خۆت بکە بەشی یەکەم
بابەت دەرونزانی
نوسینی واین دایر
وەرگێڕانی ناسری سەباحی
خوێندنەوەی / ئارام حەمید
تۆمارکردنی / ئاوات کوێستانی
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ


کورتکراوەی پەرتوکی(هەست بە گەورەیی خۆت بکە)
لە لایەن (ئارش پێنجوێنی) بەشداربووی پڕۆژەی سلێمانی بووک کڵەب

نووسینی:وین دایر
وەرگێڕانی:ناسر سەلاحی

كتێبي(هه ست به گەورەي خۆت بكە) ئە وكتێبەي لە قەبارەدا بچوك بەڵام لەناوەڕۆكدا گەورە .دكتۆر واين داير لەم كتێبەدا بيرمان دەخاتەوە بەدەر لەژياني دونياي ئێستامان ،دونيايەكي تر ھەيە كە ھاوشێوەي ئەم دونيايە فراوان و مەزنە ئەويش دونياي دەرونمانە ،دكتۆر وان داير يارمەتيمان دەدات سەفەربكەين يۆ دونياي دەرونمان و دەرونمان بپشكنين و پەي بە گەورەی و مەزنيەكەي بەرين و لەڕێگەي چەند بنەمايەكەوە گوڕانكاري گەورە لە ژياني خۆماندا دروست بكەين لەڕێگەي ئەم گەشتەوە فێردەبين بەچ شێوەيەك ھەست و وروژينەرە سلبيەكان لەدڵودەرونماندا بسڕينەوەو نەبینەكۆيلەي ڕوداوي ناخۆش و ڕەفتارە ناشيرينەكاني دەوروبەرمان و بەڕاستي سەربەرزانە بژين . ئەمەش لە چەند بابات و ناونیشانێکی جیادا باسی لێوە کردووە منیش کورتترم کردووەتەوە
١- ڕازي مانەوەي خانەكان:-جەستەي مرۆڤ لە مليۆنەھا خانە پێك ھاتووە جۆري بيركردنەوەو خەياڵي مرۆڤەكان كاري گەري راستەوخۆي دەبێت لە سەر ھە ڵسوكەوتي مرڤەكان و كاتێك بە شێوەيەكي ئيجابي بيردەكاتەوە كردەوەكانيشي ئيجاييانە دەبن و وە بە پێچوانەشەوە ،بێگومان جۆری بیرکردنەوەمان کاریگەریەکی زۆری دەبێت لەسەر ئەوەی تەمەنێکی زۆرمان ببێت بەس لە جەستەو بیرو فکرو ڕوخساردا بەگەنجی بمێنینەوەبەومەرجەی لەگەڵ وەھا بیرکردنەوەیکدا ھەنگاوی کرداریش بنێین،ھەروەھا ھێزێکی نادیاری موگناتیزیش کاریگری دروست دەکات کاتێک ئێمە بەجۆرێک لەجۆرەکان بیر دەکەینەوە ھێزێکی موگناتیزی کریگەری لەسەر کەسانێک دروست دەکات کە لە جۆری ئێمەن بانەشیان ناسی ،دكتۆر واين داير بە پشت بەستن بە كۆمەڵێك توێيژینەوە ئەو ڕاستيە ي دەرخستووە كە بيركردنەوە و كرداري بوونەوەرەكان كاري گەريان لەسەر ليكچووەكاني خۆيان دەبێت ئەمەش لەڕێگەي ھيزيكي موگناتیزی شاردراوەوەيە بۆنموونە ئەگەر بەشيكي زوري مرۆڤ قەناعەتيكيان بۆ دروست بيت كە نابێت ھەژاري بمێنێت لە جيھاندا ئەوا لە مدەتێكي كە مدا ئەم بڕوايەش باڵ دەکێشێ بەسەر جیھانداو لاي دەستەڵاتدارەكانیش ئەو باوەڕەدروست دەبێت کە دەبێت ھەژاری بن بڕبکرێت
٢-خۆشەويستي سنوري بۆنيە:-
زوربەي خەڵك حەزدەكەن خۆشەويستي خۆيان تەنيا پێشكەشي ئەوكەسانەبكەن كە بەشياوي ئەو خۆشەويستيەي دەزانن ئەمە لە كاتيكدايە كە ھەموو كەس شياوە مھتاما گاندي بەشيوەيەكي فەيلسوفانە مامەڵە لەگەڵ ئەم راستيەدادەكات و دەڵيت(لەگوناح بيزار بە بەس گوناحكارت خۆش بوێت تائەوكاتەي خوشەويستي ئيمە ھەموو دونيا نەگريتەوە ،ناكوكي و دووبەرەكي ھەر دەمينيت)پيويستە بڕوابكەين كە ھەموومان يەكين و ئازاري مرۆڤايەتي ئازاري ئێمەيە ئەمكارە بەدەرەجەي يەك لە ئەستۆي پەروەردەيە.قسەيەكي چيني ھەيە دەڵێت «ئەگەر بەتەنھا بير لە سالي داھاتوو دەكەيتەوە ئەوا تۆوێك بچێنە ئەگەر بير لە ١٠سالي تردەكەيتەوە نەماميك بچينە ئەگريش بير لە ١٠٠سالي تردەكەيتەوە ئەوا لەبواري پەروەردەو بردنە سەري كلتوردا تێبكۆشە» ئەگەر پەروەردە وفيركردن بە جيھاندا بلاو بيتەوەو ويژدان بۆ مرۆڤايەتي بەئاگابيتەوە ژيان جۆريكي تر بيت كە پڕدەبيت لە خۆشي و بەختەوەري .
٣-مراوي يان ھەڵۆ:- مرۆڤەكان دوو جۆرن يەكيكيان وەك مراوي وايەو ھيچكات نايەوي لە قاڵبي مراويەتي دەربازي ببيت ھەروا بير دەكاتەوە جۆريكي تريان وەك ھەڵۆ وان .
ھيچ كات مراويەكانتان مەنيرنە قوتابخانەي ھەڵۆكان لەدوونيادا مراوي زۆرن بەڵام ژمارەي ھەڵۆكان زور كەمەو قورسترين كاريش لەدوونيادا ئەوەيە مراويەك ناچار بكەي وەك ھەڵۆيەك ڕەفتار بكات مراويەكان مراويانە بير دەكەنەوەو بيريكي تەسكيان ھەيەو ھەموو ھەوڵێك بۆ ئەوەي فێري خو ڕەوشتي ھەڵۆكانيان بكەي بێ ئاكام دەمێنێتەوە .
٤-ورياي داوي مراويەكان بە:-
ھيچ كات بۆكردني كارێك و جي بەجي كردني پلانە كانت پرس و ڕاوێژ بە مراويەكان مەكە ھەوڵبدە ھەڵۆيەك ببيني
بۆنموونە تۆ ئيشت بە دەزگايەك ھەيە بۆ ئەوەي ئيشەكەت سەر بگريت پيويستە ڕاوێژ لەگەڵ سەرۆكي دەزگاكە بكەي نەك كارمەندو ئەوكەسەي لە ئۆفيسي پيشوازي دايە .
٥-ھەست بەگەورەي خۆت بكە:-
ئێمە ھەموومان يەكەمي پيش بڕكێي ھاتنە دونياوە بووين ھەر لەوكاتەوەي لەنيوان سەدان مليارد تۆو بۆگەيشتن بە ھێلۆکەیەک ئێمە خەڵاتی یەکەمیمان پێبەخشرا کەوایە ھەمومان گەورەین بەس دەبێت ھەست بەو گەورەییەی خۆمان بکەین وھەرکەسێکیش بەقەناعه تەوە بڕوای بە ھەرشتێک بێت و کاری بۆبکات بەدەستی دێنێت لەکاتێکدا دەبێت ئەو بەربەستە بشکێنی کە وات لێ دەکات تۆ خۆت بە شاێستە نەزانی
٦-ھۆکاری بێخەوی :- قەلەقی و دڵەڕاوکێ وامان لێدەکات ھەست بەوکێشەیە بکەین کاتێک درەنگ لەماڵی ھاوڕێیەکت دێیتەوە و بەیانیش دەبێت زوو ھەستیت کۆبوونەوەیکت ھەیە جارێ ھەرلە قەلەقی ئەوەی بەیانی دوانەکەویت و خەبەرت بێتەوە سەعاتێک دەڕوات کاتێکیش دەخەویت وا ئینزاری مێشکت کردووە کە بەیانی خەواڵ و دەبیت لە ناو کۆبوونەوەکەدا بۆیە زۆری خەو گرنگ نیە چۆنیەتی خەو گرنگە
٧-ڕێکەوتن لەسەر جیاوازیەکان:-
کاتێک لە نێوان دووکەسدا بەیوندیەک دروست دەبێت شتێکی سروشتیە لە ھەندێک بواردابیرو ڕایەکی جیاوازیان ھەبێت بۆیە کاتێک گفتوو گۆ دەکرێت لەسەر شتێک ناکرێت ھەوڵبدەین قەناعەتی خۆمان بسەبێنین بەسەر بەرامبەردا بەس دەکرێت بیر لە ڕێگەی سێیەم بکەینەوە نە ڕێگەی من نە ڕێگەی تۆ.

وەرگیراوە لە ←←←←←←↓
#Sulaimani_book_club
#training_academy

Комментарии

Информация по комментариям в разработке