لە هەولێر ١٣٨ پاڵاوگەی نەوت دادەخرێن

Описание к видео لە هەولێر ١٣٨ پاڵاوگەی نەوت دادەخرێن

پارێزگاری ھەولێر چەند بڕیارێکی لەبارەی ڕێگرییکردن لە پیسبوونی ژینگە دەرکرد و گرنگترینیان داخستنی و ھەڵگرتنی ١٣٨ پاڵاوگەی نایاساییە لە سنووری شارەکە.

دوێنێ یەکشەممە، پارێزگاری ھەولێر ئومێد خۆشناو لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند کە بڕیاریانداوە بە داخستن و ھەڵگرتنی سەرجەم پاڵاوگە نایاساییەکان و بڕیارەکەش ھەر دوێنێ چووە واری جێبەجێکردنەوە.

دوای بڕیارەکەش، شەوی ڕابردوو قایمقامییەتی قەزای ناوەندی ھەولێر ھەڵمەتێکیان بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە دەست پێکرد و، سێ لەو ١٣٨ پاڵاوگە نایاساییەیان داخست کە خەریکی کارکردن بوون.

بەپێی پێوەرەکانی کوالێتی ھەوا بۆ ئەمڕۆ، ھەوای ھەولێر لە دۆخێکی ناتەندروستدایە و چاوەڕوان دەکرێت بە جێبەجێکردنی بڕیارەکە، ژینگەی ھەولێر بەرەو ئاساییبوونەوە بچێت کە ماوەی چەند ساڵێکە بەھۆی پاڵاوگەکان، بە بەردەوامی دووکەڵێکی چڕ بەشی باشوور و ڕۆژئاوای ھەولێری تەنیووە.

ماڵپەڕی ئەکواوێدەر (کۆمپانیایەکی ڕاگەیاندنی ئەمریکییە پێشبینیەکانی کەش و ھەوای جیھان دەخاتەڕوو)، کوالێتییەکانی هەوای بۆ چەند بەشێک پۆڵێن کردووە بەجۆرێک لە نمرە سفر تا ٥٠ بە هەوایەکی باشی دەستنیشان کردووە، هەروەها لە ٥١ بۆ ١٠٠ نمرە بە هەوایەکی مامناوەندی دەستنیشان کردووە، لە ١٠١ بۆ ١٥٠ بە هەوایەکی ناتەندروستی دەستنیشان کردووە.

بەپێی پێوەرەکانی کوالێتی ھەوا لە ماڵپەڕەکەدا، بۆ ئەمڕۆ کوالێتی هەوای ھەولێر بریتییە لە ١٢٠ نمرە و ئەمەشی وەک ھەوایەکی ناتەندروست نیشانداوە و ھۆشداریداوە کە کاریگەرییەکانی ئەم ھەوایە ڕەنگە لەلایەن ھەندێک کەسەوە ھەستی پێبکرێت بۆ ھەناسە تەنگیی و دروستبوونی ھەستیاریی لە قوڕگدا.

Комментарии

Информация по комментариям в разработке