عوسمانییەکان.. بە ٣٦ سوڵتانەوە زیاتر لە ٦ سەدە فەرمانرەوایەتی جیهانیان کرد

Описание к видео عوسمانییەکان.. بە ٣٦ سوڵتانەوە زیاتر لە ٦ سەدە فەرمانرەوایەتی جیهانیان کرد

📌پێغەمبەری ئیسلام لە فەرمودەیەکیدا چۆن باسی عوسمانییەکانی کردوە؟
📌بۆچی بە عوسمانییەکان وتراوە خەلیفەی موسڵمانان؟

💢رۆژانێک سێ کیشوەری جیهان لە ژێر فەرمانرەوایەتی عوسمانییەکان بوو...


لە سەرەتادا عوسمانییەکان لە سەدەی سیانزدەیەم لە ئاسیای بچوک و ناوچەی ئانادۆڵوی ئێستا کە ئەو کات لەژێر فرمانڕەوایی سەلجوقییەکان بوو، وەکو چەند هۆزێکی ئوغۆز-ی تورک بوونیان هەبوو، عوسمانییەکان لە رەچەڵەکدا سەر بە لقی (قایی) نەوەی (ئۆغوزخان)ـن، هۆزی کۆچەریین و لە ناوەڕاستی ئاسیاوە کۆچیان کردووە. دواتر دۆخەکە وای خواست کە بتوانن خۆیان کۆ بکەنەوە و بۆ بەرگریکردن لەخۆیان بەرامبەر هەر مەترسییەکی ئەو سەردەمە کە سەلجوقییەکان لە بەرەبەری کۆتایی دەسەڵاتدارییدابوون لەو ناوچەیە.

ناوی دەوڵەتی عوسمانی یاخود ئیمپراتۆریەتی عوسمانی لە باپیرەی گەورەیان (عوسمان ئەرتوغروڵ)ـەوە هاتووە، لە ڕووی ئاینییەوە موسڵمانن و سوننە مەزهەبن. بۆیە ئیمپراتۆریەتی عوسمانی بە دەوڵەتێکی ئیسلامی ناسراوە و بۆ ماوەیەکی زۆر خەلافەتی ئیسلامییان لەلابووە.

هەندێک لە مێژوونووسان پێیان وایە کە میرنشینی عوسمانی یاخود دەوڵەتی عوسمانی لە ساڵی ١٢٩٩ دامەزراوە، سەرەڕای ئەو بۆچوونە، مێژوونووسی بەناوبانکی تورک خەلیل ئینالجیک پێیوایە کە عوسمانییەکان لە ساڵی ١٣٠٢ وەکو دەوڵەت رێکخراوە. یەکەم فەرمانڕەوای عوسمانییەکان عوسمان ئەرتوغروڵ بووە و کۆتاهەمینیشی محەمەد وەحیدەدین بووە. لە کۆی گشتیدا عوسمانییەکان توانییان بۆ ماوەی ٦٢٤ ساڵ لە ناوچەیەکی زۆر فەرمانرەوایی بکەن.


00:00​ عوسمانییەکان..
00:11 لە میرنشینێکی بچوک بەرەو گەورەترین ئیمپراتۆری جیهان
01:50​ فەتحکردنی قوستەنتینییە
03:36​ خەلافەتی ئیسلامی و ئیمپراتۆریەتی عوسمانی!
04:07​ لە لوتکەوە بۆ لەناوچوون
07:45​ زمان
08:59​ بیناسازی
10:38​ کۆتایی


سەبسکرایبی گروپی میدیایی تەبا بکەن

🔽دەتوانن لە رێگەی ئەم ئەپانە بینەرمان بن 🔽
Twitter:   / ​  
Facebook:   / ​  
İnstagram:   / tebakurdi  

Комментарии

Информация по комментариям в разработке