Amin Habibi - 2019 || ئەمین حەبیبی - تۆ دوونیامت گۆڕی

Описание к видео Amin Habibi - 2019 || ئەمین حەبیبی - تۆ دوونیامت گۆڕی

وەرگێڕانی || دیار تاهیر
مۆنتاژی ڤیدیۆ || دیار تاهیر
********

- تێکست
من بەم شێوە نەبووم تۆ منت شێت کرد
تۆ بوویت کە منت مەستی شەو و پەیمانە کرد
من بەم شێوە نەبووم تۆ بوویتە بەڵای گیانم
تۆ هۆکاربوویت تا عاشق بم و بۆ عیشق بخوێنم
تۆ دوونیامت گۆڕی من ئەهڵی عیشق نەبووم
بەهۆی تۆ و چاوەکانتە کە هێندە حەسوودم
تەنانەت ئیرەیی بۆ بۆنی سەر جلەکەت ئەبەم
دڵم دەیەوێت تەنها تەمەنێک بەلای منەوە بێت بیر و هۆشت
هەر جارێک تۆ دەبینم دڵم خێراتر لێ دەدات
ئەم دڵەم بۆ بینینت هەموو ڕۆژێک پەڕ پەڕ دەبێت
هەر جارێک کە تۆ دەبینم دەڵێی لەناو خەیاڵدا وون بووم
لەتاو عیشقت شێت بووم و بوومە قسەی سەر زاری هەموو خەڵک

ژیان بۆمن واتا مردن بۆ چاوەکانی تۆ
هەموو بوون و نەبوونم بەدەستی تۆ سپاردوە
ئەم دوونیایەم ساتێک بەبێ تۆ ناوێت
ئەگەر تۆ لەلام نەبیت دوونیام سەروژێر دەبێت
دڵم بە جۆرێک تۆی دەوێت کە باوەڕ ناکرێت
من عاشقت بوون و عیشت لەم دڵەدا دەرچوونی نیە
هیچ کەسێک ناتوانێت شوێنی تۆ لەدڵمدا بگرێت
هەر لە خەیاڵت دام و خەیاڵی تۆم لەسەر دەرناچێت

#امین_حبیبیAminHabibi2019

Комментарии

Информация по комментариям в разработке