کەم بوو وەک ئەو دەمە سیدق ئەم دەمە هەم کەم بووە قات

Описание к видео کەم بوو وەک ئەو دەمە سیدق ئەم دەمە هەم کەم بووە قات

بەرنامەی نووری عیرفان
ڕاڤەی غەزەلەکانی مەحوی
م.کامەران سیوەیلی

لە کتێبی
دیوانی مەحوی

کەم بوو وەک ئەو دەمە، سیدق ئەم دەمە هەم کەم بووە قات
فەرەحی نەک بە دوا بێ، غەم و هەم هەم بووە قات
مەسەلی عەهد و وەفا وەک مەسەلی عەنقایە
پیاوەتی باسی لە کن کەس مەکە، ئادەم بووە قات
لە هەموو جێ لە چ کەس بێنی مروەت نایێ
کەرەم و سیدق و وەفا ئێستە لە عالەم بووە قات
بە دوو بەیتێ غەم و دەردی دڵ ئەگەر بێنمە عەرز
کەسی وا عەرزی کرێ خۆ نیە، مەحرەم بووە قات
بە هەموو دەم لە سەدەد باس و قسەی ئەو دەمە دام
کە دەمێ باسی بکەم، کەس نیە، هەمدەم بووە قات
بە حەددێ بێ ئەدەبی باوە، لەمەولا سەییاد
پەکی ڕاوی بکەوێ کەلبی موعەللەم بووە قات
حەقی وت ئەو کەسە: نابەم ئیکە ناوی مەحوی
کەسی وا زیکری ئەوانەی کە لە کن کەم، بووە قات

بەرهەمی
مەحوی (1836-1906)

Комментарии

Информация по комментариям в разработке