مامۆستا عەبدوڵلای قەسرێ لە وەسێتنامەکەیدا چی بە خانەوادەکەی دەڵێت؟

Описание к видео مامۆستا عەبدوڵلای قەسرێ لە وەسێتنامەکەیدا چی بە خانەوادەکەی دەڵێت؟

ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی پەیام....

١٧ ساڵ لەمەوبەر لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا مامۆستا عەبدوڵڵای قەسرێ ئەندامی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی و چوار لە پاسەوانەکانی لە بازگەی تاسڵوجە بە ناحەق شەهیدکران.
شەهیدکردنی مامۆستا عەبدوڵڵای قەسرێ و هاوەڵانی دەستپێکی پلانێک بوو بۆ تێوەگلاندنی کۆمەڵی ئیسلامی لە شەڕ، تا دواتر بە بیانوی تیرۆر لە سەر گۆرەپانی هەرێمی کوردستان بسڕدرێتەوە بەڵام بوو حەکیمی دانایی و دانبەخۆداگرتنی سەرکردایەتی کۆمەڵی ئیسلامی هەرزوو شکستی بەو پیلانە هێنا.
مامۆستا عەبدوڵڵای قەسرێ جیا لەوەی کە بەرپرسێکی دیار و سەرکردەیەکی خۆشەویست و کاریگەری کۆمەڵی ئیسلامی بوو هاوکات وتاربێژ و بانگخواز و کەسایەتییەکی دیاری کۆمەڵایەتیش بوو، لە پاش مەرگیشی چەندین نهێنی ژیانی خرانەڕوو کە هەموویان جێی هەڵوێستە لەسەرکردن و ڕاوەرستان بوو.
ئەوەی جێگای سەرنج بوو مامۆستا عەبدوڵڵای قەسرێ چوار ڕۆژ پێش شەهیدکردنی لە وتاری هەینیدا باسی کوشتنی بە ناهەق دەکات و باسی ئەو ئایەتەی قورئان دەکات کە دەڵێت: ئەگەر کەسێک کەسێ بە ناهەق بکوژێت وەک ئەوە وایە هەموو خەڵکی سەرزەوی کوشتبێت.
مامۆستا عەبدوڵڵای قەسرێ لە وەسیەت نامەیەکدا کە لە شەوی 12 لەسەر 13ەی ئازاری ساڵی 2000 نوسیویەتی لە خاڵی دووەمی وەسیەت نامەکەیدا دەڵێت: داواکارم لە خێزان و ماڵ و منداڵم کە لەسەر ئیسلامەتی بژین و بمرن دونیا بە کەم بگرن.
لە ئێستادا و پاش تێپەڕبوونی 17 ساڵ بەسەر شەهیدکردنیدا وەسێتنامەکەی بەدی هاتووە و جیا لەوەی نەوەکانی مامۆستا عەبدوڵلای قەسرێ لە کاروانی پڕ شانازی کۆمەڵی ئیسلامی بەردەوامن بەڵکو لە بواری ئەکادیمیدا خاوەن بڕوانامەی بەرزن لە بەشە سەر تۆپەکانی خوێندنی باڵا.
موسلیم عەبدوڵڵا قەسرێ کوڕە گەورەی شەهیدی سەرکردە مامۆستا عەبدوڵلای قەسرێیە و لە ئێستادا لەسەر فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە ئێستادا ئەندامی پەرلەمانی کوردستانە.
ئەیوب عەبدوڵڵای قەسرێ کوڕی دووەمی مامۆستا عەبدوڵای قەسرێ و لە خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستاندا لەسەر فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بوو.
هەموو ئەمانە سەلمێنەری ئەوەن کە وەسیەتی شەهیدی سەرکردە مامۆستا عەبدوڵڵای قەسرێ وەدی هاتووە و وەک کوردەواری دەڵێت وەجاخ ڕۆشنە، هەروەها سەلمێنەری ئەوەشە کە کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان حزبێکی بە وەفایە لەگەڵ شەهیدان و خانەوادەکانیان و لە هیچ بارودۆخێکدا دەستبەرداریان نابێت، هەروەها ئەندامان و کادران و دەنگدەرانی لیستی کۆمەڵی ئیسلامیش بەردەوام چاکە و لێبڕاوی شەهیدەکانی لەبیرە و خانەوادە و نەوەکانیان لە بیر ناکات.
نەوەکانی مامۆستا عەبدوڵڵای قەسرێ مشتێکن لە نمونەی خەرواری نەوەی شەهیدەکانی دیکەی کۆمەڵی ئیسلامی کە پابەند بە ئاینی پیرۆزی ئیسلام و کاروانی کۆمەڵی ئیسلامین.

Комментарии

Информация по комментариям в разработке