BelgeFilm- Muzexaneya Silêmaniyê | بەڵگەفیلم- مۆزەخانەی سلێمانی

Описание к видео BelgeFilm- Muzexaneya Silêmaniyê | بەڵگەفیلم- مۆزەخانەی سلێمانی

لە کۆنگرەیەکدا ساڵی 1959 لە شەقڵاوەوە بیرۆکەی دروستکردنی مۆزەخانەیەک لە سلێمانی باس دەکرێت، ساڵی 1961 مۆزەخانەکە دەکرێتەوە و دەبێتە دووەم گەورەترین مۆزەخانە لە عێراق.


مۆزەخانەی سلێمانی گرنگی زۆری پێدراوە، لەمێژووی دامەزراندنیەوە بەرێوەبەران و کارمەندانی ئەم مۆزەخانەیە کاری زۆریان بۆ دەوڵەمەندکردن و پاراستنی پارچەکانی کردووە، تاوەکو بە باشترین شێوە، مێژوو بە بەرجەستەیی پیشانی هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستان و میوانانی بیانی بدەن.


بە هەزاران پارچە شوێنەوار لە بینایەکدا دەپارێزرێت، کە تێیدایە نەک بەتەنیا بۆ کورد بەڵکو بۆ مێژووی مرۆڤایەتی جێگەی گرنگی پێدانن، ئەم پارچانە مێژووی زۆر لەسەردەمە جیاوازەکانمان پیشاندەدەن،چیرۆکی حوکمڕانی دەسەڵاتە گەورەکانی مێژوو دەگێڕنەوە، کە رەنگە زۆر لە ئێمە پێشتر نەمان بیستبن.


بەنزیکبوونەوە لەم مۆزەخانەیە لەوە تێدەگەی کە تەنیا خەمیان پاراستنی و هەڵگرتنی پارچەکان نییە ، بەڵکو هەوڵی هۆشیارکردنەوەی تاک بۆ پاراستن و خۆشویستنی پارچە مێژووییەکان خەمێکی دیکەی کارمەندانی ئەم دامەزراوەیەیە .


لەم بەڵگەفیلمەدا کە بەرهەمی ساڵی 2018ـەیە زانیاریی تەواو لە سەر مێژووی مۆزەخانەی سلێمانی و ژمارەی پارچەکانی و زانیاری زیاتر دەبینن .

Комментарии

Информация по комментариям в разработке