چۆنیەتی زیادکردنی شوێن لەسەر نەخشەی سناپچات | How to add a location on a Snapchat map

Описание к видео چۆنیەتی زیادکردنی شوێن لەسەر نەخشەی سناپچات | How to add a location on a Snapchat map




‌سلام علیکم



بەڕێزان لەم فێرکاریە پێتان دەڵێم چۆن بتوانن شوێنێک لەسەر نەخشەی سناپچات زیاد بکەن بە ڕێگایەکی زۆر ئاسان کە بۆ یەکەمجارە باسی بکەم و پێشتر ئەم ڕێگایە بڵاو نەکراوەتەوە لە هیچ شوێنێک.



پێشەکی وەکو دەزانن لە سناپچات ڕێگایی فەرمی هەیە بۆ ئەوەی لەوێ داواکای بنێری بۆ زیادکردنی شوێنێک لەسەر نەخشەکەیان، بەڵام ئەو ڕێگایە هیچ سوودی نییە و خودی خۆم زیاتر لە 15 جار داواکاریم ناردووە و قبوڵیان نەکردووە.



ئەو ڕێگایەش لەڕێی نەخشەی Tripadvisor ئەکرێت کە هەم ئەپیان هەیە هەمیش سایت کاتێک هەمان ڕێگای فێرکاریەت ئەنجام دا و شوێنەکەت لەسەر نەخشەی TripAdvisor زیادبوو بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دوای 24 کاژێر یان چەند ڕۆژێک شوێنەکەت لەسەر نەخشەی سناپچاتیش زیاد ئەبێت .

وەک بینیشتان من ئەپپەکەم بەکارهێنا باشترە، لینکی ئەپپەکە و سایتەکەش لە خوارەوە بۆتان دا ئەنێم.




بۆ زیادکردنی شوێنێک لە تریپ ئایدڤایزەر، پێویستە ڕێنمایی تایبەت جێبەجێ بکەیت و هەندێک پێوەر بەدی بهێنیت.  لێرەدا هەنگاوە گشتیەکان و پێداویستییەکان بۆ زیادکردنی لیستێکی نوێ لە تریپ ئایدڤایزەردا دەخەینەڕوو:



1-   زانیاری بنەڕەتی: وردەکارییە سەرەکییەکان سەبارەت بە شوێنەکە پێشکەش بکە، لەوانە:
 
   - ناوی شوێنەکە
    - ناونیشان
    - زانیاری پەیوەندی (ژمارەی تەلەفۆن، ئیمەیڵ، ماڵپەڕ)
    -کاتەکانی کارکردن



2-  زانیاری ورد: وردەکاری زیاتر زیاد بکە بۆ یارمەتیدانی گەشتیاران:
  
  - وەسفکردنی شوێنەکە
    - خزمەتگوزاری و خزمەتگوزاری پێشکەشکراو
    - وێنە (TripAdvisor پێشنیاری زیادکردنی وێنەی کوالیتی بەرز دەکات)



3- هیچ شوێنێک پێشتر بە هەمان ناو و لۆگۆ و وێنە لەسەر نەخشەی Tripadvisor بوونی نەبێت، وە خۆشت نابێت شوێنێک زیاد بکەی بە ناو و لۆگۆی بڕاندەکانی تر.


 4- ئەگەر شوێنەکەت لەسەر نەخشەی گووگڵ و ئەپڵ ماپ هەبێت باشترە.


5- لە کۆتاییدا داواکاریەکەت پێشکەش بکە لانی کەم لەماوەی 24 کاتژمێر یان چەند ڕۆژێک دواتر لە ڕێگای ئیمەیڵەوە ئاگادارت دەکەنەوە کە ئایە شوێنەکە و پەسەند کراوەو وەرگیراوە یان نا.


تب/ زۆرجار شوێنەکە وەرناگیرێت و ڕەت دەکرێتەوە یان زۆر جار وەردەگیرێت و شوێنەکەش زیاد دەبێت بەڵام دووبارە دەیسڕنەوە، بۆیە دەتوانن زیاد لە چەند جارێک دووبارە داواکاری بنێرن.


تب2/ ڕەنگە ڕێگای تریش هەبێت بۆ زیادکردنی شوێن لەسەر نەخشەی سناپچات، بەڵام ئەوەی من دەیزانم تا ئێستا ڕێگای فەرمی سناپچاتە کە لەڕێی ئەپەکەیانەوە دەکرێت وەک وتم سوودی نییە، دووەمیش ئەوڕێگایەیە کە ئێستا باسم کردووە و خۆشم پێشتر تاقیم کردۆتەوە و سەرکەوتوو بووە و لە فێرکاریەکەش پیشانم داون، ڕەنگە کەسانی تر ڕێگای تریش بزانن، وە بەردەوامم لە زانینی ڕێگای تر کە گەرەنتی تەواوی هەبێت.


تب/ لە کۆتایدا دەمەوێت پێتان بڵێم کە ئەم ڕێگایە گەرەنتی 100% نییە کە بتوانێت شوێنەکەت لەسەر نەخشەی سناپچات زیاد بکات بۆ هەمیشەیی، یان زۆرکەس پەیوەندی پێوەکردووم کە شوێنەکەیان لە تریپئەدڤایز زیاد بووە دواتر لە سناپیش زیاد بووە بەڵام دەبینی دوای ماوەیەک شوێنەکە لەسەر نەخشەی سناپچات سڕاوەتەوە، خودی خۆشم چەندین شوێنم زیاد کردووە و دوای ماوەیەک سڕاوەتەوە، تاکو ئێستاش هۆکاری تەواوەتی ئەم کێشەیە نازانم بەڵام هەرکاتێک هۆکارەکەیم زانی ئاگادارتان دەکەمەوە، وە هەوڵ دەدەم چەندین ڕێگای تریش تاقی بکەمەوە کە گرەنتی تەواوی هەبێت و شوێنەکە نەسڕێتەوە.


(بەهیوای سوود)


لینکی ئەپپەکە:
 https://play.google.com/store/apps/de...


لینکی سایتەکە: 

https://www.tripadvisor.com



لینکی سەرجەم سۆشیاڵ میدیاکانم بۆ هەر کێشە و پرسیارێک:


https://solo.to/an4s_tech

#snapchat
#TripAdvisor
#place
#addplace
#location
#map
#google
#googlemap
#an4s_tech

Комментарии

Информация по комментариям в разработке