غەزەلی حافز بە کوردی

Описание к видео غەزەلی حافز بە کوردی

حافزی هێرش

غەزەلێکی حافزی شیرازی کە س. چ. هێرش کردویەتە کوردی
و هونەرمەند کەژاڵ ئادەمی لە بەرنامەی "ئێوارە باش کوردستان"ی
نەورۆز تێ‌ڤێ دەیخوێنێتەوە.

دانـــه‌مرکا وا له‌ خــوازی لـــێوی تۆ کاوم هه‌نی
هه‌ر به‌ هیوای جامی له‌علت فێره‌ خڵتاوم هه‌نی
ڕۆژی یێکه‌م بوو که‌ دینم چوو له‌سه‌ر دوو زولفی تۆ
تا بزانین چۆن ده‌بێ سه‌ودای له‌ناکاوم هه‌نی؟
ئه‌ی ئه‌وه‌ی فه‌رمووت که‌: وێیده‌ گیان و خۆت ئاسووده ‌که‌
ڕووحی خۆم پێدا که‌چی ئاسووده‌ نه‌ژیاوم هه‌نی
تێکه‌ ساقی بۆم قومێ له‌و ئاره‌قی ئاورسفه‌ت
وا له‌ناو برژاوه‌کانی عیشقی وی خاوم هه‌نی
تا خه‌تام گوت من شه‌وێ مووی زولفی تۆ موشکی خوته‌ن
وا به‌ تیری دڵگری مووت جه‌سته‌تاساوم هه‌نی
هه‌ر که‌ نووری ڕوومه‌تی تۆی دی له‌ خه‌ڵوه‌تدا هه‌تاو
دێ و ده‌ڕوا چه‌شنی سێبه‌ر، وا له‌به‌ر چاوم هه‌نی
تا که‌ دای ساقی له‌ لێوی له‌علی تۆ ڕۆژی ئه‌زه‌ل
جورعه‌یی جامێ به ‌من، سه‌رمه‌ست و شێواوم هه‌نی
ناوی من له‌و ده‌م که‌ که‌وته‌ سه‌ر ده‌می گیانان به‌ سه‌هو
بۆنی گیان دێتن له‌ ئه‌هلی دڵ، به‌ هۆی ناوم هه‌نی
تا که‌ حــافــز باسی تامی لێــــوی هێنـــایه‌ قه‌ڵه‌م
ئاوی ژیان ده‌تکێ له‌ نووکی خامه،‌ تا ماوم هه‌نی.

Комментарии

Информация по комментариям в разработке