چۆن لە ماوەیەکی کەم فێری زمانی کۆری ببم؟!

Описание к видео چۆن لە ماوەیەکی کەم فێری زمانی کۆری ببم؟!

لەم ڤیدیۆیەدا باسی ئەوە دەکەین چۆن فێری زمانی کۆری ببین بە باشترین شێوە!! چ بەرنامەیەک باشە پلانی ڕۆژانە و وە ئاماژەم پێدا کە پلانی شەش مانگتان بۆ دادەنێم ئێستاش ئەمە پلانی شەش مانگەکەیە .
پلانی 6 مانگ بۆ فێربوونی زمانی کۆری ..🇰🇷
2سەعات خوێندن 30دەقە پێداچوونەوە
مانگی یەکەم:-🖤
هەفتەی یەکەم:خوێندنی پیتە نەبزوێنەکان(ㄱ,ㄴ,ㄷ ...ㅎ)
هەفتەی دووەم:خوێندنی پیتە دەمچەکراوەکان و بزوێنە سادەکان .
هەفتەی سێیەم:خوێندنی پیتە بزوێنەکان(ㅏ,ㅑ,ㅓ..ㅖ)
هەفتەی چوارەم:خوێندنی پیتە بزوێنە لێکدراوەکان.
مانگی دووەم:-🖤
هەفتەی یەکەم:,خوێندنی پاتچیم+دەبڵ پاتچیم ، جیاوازی دەنگە نەبزوێنەکان (کپ ، گرژ ، ئاسایی)
هەفتەی دووەم:دروستکردنی وشە و بڕگە +گرنگی پیتی ㅇ,ㅡ
هەفتەی سێیەم:گۆڕانکارییە خوێندنەوەییەکان ، سێرکردنی ڤیدیۆی کۆری(دراما ، پڕۆگرام هتد ...)نووسینەوەی پەرەگراف و نووسینی زۆر ..
هەفتەی چوارەم: سێرکردنی ڤیدیۆی کۆری ، نووسینەوەی پەرەگرافی زۆر + لەبەر کردنی 20 وشە .
مانگی سێییەم:-🖤
هەفتەی یەکەم: لەبەرکردنی 10وشە ، 10قسەی ڕۆژانە، سێرکردنی ڤیدیۆی کۆری .
هەفتەی دووەم: 15وشە ، 15قسەی ڕۆژانە ، سێرکردنی ڤیدیۆی کۆری .
هەفتەی سێییەم: 20وشە ، 4بابەتی ڕێزمان ، سێرکردنی ڤیدیۆی کۆری
هەفتەی چوارەم: 15وشە ، 10ڕستە ، 3بابەتی ڕێزمانی ، سێرکردنی ڤیدیۆی کۆری ، نووسینی زۆر .
مانگی چوارەم:-🤍
هەفتەی یەکەم:4بابەتی ڕێزمان ،15ڕستەی ڕۆژانە +نووسینەوەی پەرەگرافێک
هەفتەی دووەم:5ڕێزمان ، 20وشە ، خوێندنەوە
هەفتەی سێیەم:5ڕێزمان ، 10وشە ، 10قسەی ڕۆژانە
هەفتەی چوارەم:5ڕێزمان ، 10وشە ،15ڕستەی ڕۆژانە ، گوێگرتن .
مانگی پێنجەم:-🤍
هەفتەی یەکەم:4ڕێزمان ، 20وشە ،5ڕستە ، گوێگرتن
هەفتەی دووەم:3ڕێزمان ، 20وشە ، 15ڕستە ،گوێگرتن و خوێندنەوەی پەرەگراف یان نووسینی زۆر .
هەفتەی سێیەم: 5ڕێزمان ، 20وشە ،5قسەی رۆژانە ،بەکارهێنانی ڕێزمانەکان بە نموونە .
هەفتەی چوارەم:5ڕێزمان ، 10وشە ،15ڕستە ، دۆزینەوەی هاوڕێیەک بۆ قسەکردن بە کۆری، یان هاورێی کۆری .
مانگی شەشەم:-🤍
هەفتەی یەکەم 6ڕێزمان ، 10وشە ، 10ڕستە ، قسەکردن بە کۆری
هەفتەی دووەم:6ڕێزمان ، 15وشە ،10ڕستە ، قسەکردن بە کۆری
هەفتەی سێیەم:6ڕێزمان ، 10وشە ،15ڕستە ، گوێگرتن
هەفتەی چوارەم: 6ڕێزمان ، 10وشە ،15ڕستە ، گوێگرتن و قسەکردن .
ئەمە پلانی هەفتانەیە نەک ڕۆژانە نابێ هەمووی لەیەک ڕۆژ بکەیوە بەجوانی ڕاهێنان بکە ئەوکات بڕۆ سەر وانەی نوێ کە هەمووی بەباشی بزانیت🤍

ئەمەش لینکی بەرنامەی Ferlingo
https://apkfab.com/ferlingo/com.ferli...

لینکی PDF
https://drive.google.com/file/d/1Q-Y7...

#Sana #Kîm_Sana #Learn_korean

Комментарии

Информация по комментариям в разработке