کتێبی دەنگی ـ کۆشکی باڵندە غەمگینەکان 3/ ن: بەختیار عەلی

Описание к видео کتێبی دەنگی ـ کۆشکی باڵندە غەمگینەکان 3/ ن: بەختیار عەلی

‎‌ بەشی سێیەم لە ڕۆمانی کۆشکی باڵندە غەمگینەکان
‌نوسینی بەختیار عەلی
خوێندنەوەی محەمەد ناکام
کاری دەنگ هێژاو کارزان چیایی
ktebi dangi کتێبی دەنگی
کتێبخانەی دەنگی xazan خەزان
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

‎‌ لەم کتێبە نووسەر زۆر لێهاتوانە یاریەکی زمانەوانی لە ئاستێکی بەرزی ئەدەبی دەکات ، تێکەلەیەک لە راستی و خەیاڵ لاپەرەکانی ئەم رۆمانەی پر کردۆتەوە ...

‌...
‎کارەکتەرە دیارەکان؛
‎‌( فیکرەت گوڵدانچی، سەوسەن فکرەت، کامەرانی سەلما، مەنسور ئەسرین، خالید ئامون،پروشه، مەنگوری بابەگەورە)

‎‌‌چیرۆکی رۆمانەکە باس لە چەند رووداوێک دەکات لە سالانی هەشتاکان بە دواوە دوای ئەوەی لە ساڵی ١٩٨٥ فیکرەت گوڵدانچی بە هۆی دۆخی نالەباری بەغداد جێ دەهێڵێ و روو لە باکوور دەکات..
‎‌بە تەنها ئەم گواستنەوەیە کۆمەڵێک رووداوی سەیر و تراژیدی و خەیالی بە دوای خۆیدا دێنێت ... نامەوێت زیاتر ئاماژەی پێ بکەم ئەوانی خوێندۆتیانەوە دەزانن و ئەوانەشی کە نا، پێشنیار دەکەم کاتێک تەرخان بکەن بۆ خوێندنەوەی و خۆیان کۆتایەکەی بزانن ...

.
‎چەند وتەیەكی ناو ڕۆمانەكە

‎خالیدی مام سەبور لە دڵی خۆیدا گووتی (( خراپترین شتی عەشق ئەوەیە کە هەموو بەرنامەکانت تێکدەدا. تاکە جیاوازی نێوان ژن و پیاو ئەوەیە، عەشق ژنان بەو شێوەیە شێت ناکات، بەو جۆرە بەرنامەی خۆیان تێک نادەن...
‎پیاوان تاکە جۆری جانەوەرن خۆشەویستی بەوجۆرە سەریان لێتێکدەدا )) ...
‎‌کۆشکی باڵندە غەمگینەکان/ لا، ٢٠

‎خالید ئاموون لە دڵی خۆیدا دەیگووت، لە ڕێگای خۆشەویستیەوە، مرۆڤ پوچی هەموو شتەکانی تری بۆ دەردەکەوێت... هەتا پوچی خۆشی.

‎کۆشکی باڵندە غەمگینەکان/ لا، ٢٣

‎کچ هەیە بۆ ئەوەی یەک سەعاتی ڕۆمانسیانە بژی، هەموو ژیانی خۆی دەکات بە قوربانی.
‌.
‎‌بەختیار_عەلی
‎‌کۆشکی باڵندە غەمگینەکان/ لا،٦٣

‎جیهان لای سەوسەن بەجۆرێک گەورە و کراوە بوو مرۆڤ خۆی نەبێت هیچ بەربەستێک نەیدەتوانی ڕێگای لێبگرێت،
‎‌گاڵتەی بەوە دەهات کە براکەی لە پێناوی خۆشەویستی ژنێکدا دونیای وەها لەپێشچاو بچوکبۆتەوە.
.‌
‎‌لە لاپەرەکانی ٦٧ و ٦٨ ی کۆشک وا هاتوە


‎( بابە، من زانستم بۆ گرینگ نییە، لە داهاتوشدا هیچ کات زانستم بەلاوە گرنگ نابێت... بەڵام مەبەستمە بزانم دونیا چی تێدایە )

‎‌سەوسەن بۆ فیکرەتی باوکی
‎‌لا،٨٨

لەم شارەدا کە مرۆڤ عاشق بوو، دەبێت ببێت بە ڕەقیبی چەندەها خەڵکی تر

‌بەختیار_عەلی
‌لا،١٠٠

مەنسور ئەسرین لە دڵی خۆیدا گووتی
‌((جەهەنەم ئەوەیە خەڵک هەموو باست بکەن و تۆ نەزانیت دەڵێن چی))

مرۆڤ گەر یەک رۆژیش بچێت بۆ جەنگ تا مردن بۆنی باروتی لێدێت.

ب‌ەختیارلا،١٣٨
‌‌
‌لە کۆشکی باڵندە غەمگینەکان لا،١٠١

لا،١٠٧ سه وسه ن له و كچانه نيه


پیاوی ناشیرین گەر گوناهی بەئەندازەی مورویەک بێت، ژنان لێیدەکەن بە کێوێک، بەڵام بەس خودا دەزانێت بۆ پیاوی جوان چ لێبوردەن... بەس خودا دەزانێت.

‌بەختیار علی

‌لا،١١٩

مرۆڤ گەر یەک رۆژیش بچێت بۆ جەنگ تا مردن بۆنی باروتی لێدێت.

ب‌ەختیارلا،١٣٨

‌فیکرەت لە دڵی خۆیدا گووتی (کتێب تەنیا زیندانە مرۆڤ لێیدەرناچێت)
‌لا،١٣٩

‌مەنسور ئەسرین وتەیەکی ماڵاوایی خوێندەوە و گووتی (( تەنیا شتێک کە دڵنیام لێی کە من ژنێکم خۆشدەوێت، ئەوە تاکە راڕتیەکە کە دەیزانم، دەزانم ئەوەش کەم نیە، من سبەی سەفەر دەکەم و هەوڵدەدەم کە هەشت ساڵی تر لێرەبم، دەزانم زۆر سەختم لەبەرە گەڕان بە جیهاندا سەختە، بەڵام هیچ شتێک لە دونیادا لە خۆشەویستی ژنێک سەختتر نییە))

‌لا،١٦٢

مرۆڤ تەنیا بەر لە مردن توانای دروستکردنی هاوڕێیەتی راستەقینەی تیا دەخولقێت
به ختيار لا،١٨٠

سەوسەن بە ئارامی بە پروشەی خوشکی گووت (( هیچ دوو مرۆڤێک بەڕاستی لە یەک نزیک نین... مرۆڤ تەنیا لە حاڵەتی خۆخەڵەتاندن و خۆفریوداندا لە مرۆڤ نزیکە... ئێمە وەها دروست بووین نەتوانین لە هیچ نزیک بین، دەبێت بەختەوەربین گەر بتوانین تۆزێکیش لە خۆمان یان لە شتەکانی تر نزیک بین...))

‌لا١٨٣
لینکی کتێب بە پیدی ئێف

https://drive.google.com/file/d/0B4kL...

Комментарии

Информация по комментариям в разработке