Logo video2dn
  • Сохранить видео с ютуба
  • Категории
    • Музыка
    • Кино и Анимация
    • Автомобили
    • Животные
    • Спорт
    • Путешествия
    • Игры
    • Люди и Блоги
    • Юмор
    • Развлечения
    • Новости и Политика
    • Howto и Стиль
    • Diy своими руками
    • Образование
    • Наука и Технологии
    • Некоммерческие Организации
  • О сайте

Скачать или смотреть Legel Ranj | لەگەڵ رەنج - گریانی بە کوڵ و چیرۆکە تراژیدیاکانی دایکانی ئەنفال

  • Rudaw Stream
  • 2023-12-04
  • 6131
Legel Ranj | لەگەڵ رەنج - گریانی بە کوڵ و چیرۆکە تراژیدیاکانی دایکانی ئەنفال
  • ok logo

Скачать Legel Ranj | لەگەڵ رەنج - گریانی بە کوڵ و چیرۆکە تراژیدیاکانی دایکانی ئەنفال бесплатно в качестве 4к (2к / 1080p)

У нас вы можете скачать бесплатно Legel Ranj | لەگەڵ رەنج - گریانی بە کوڵ و چیرۆکە تراژیدیاکانی دایکانی ئەنفال или посмотреть видео с ютуба в максимальном доступном качестве.

Для скачивания выберите вариант из формы ниже:

  • Информация по загрузке:

Cкачать музыку Legel Ranj | لەگەڵ رەنج - گریانی بە کوڵ و چیرۆکە تراژیدیاکانی دایکانی ئەنفال бесплатно в формате MP3:

Если иконки загрузки не отобразились, ПОЖАЛУЙСТА, НАЖМИТЕ ЗДЕСЬ или обновите страницу
Если у вас возникли трудности с загрузкой, пожалуйста, свяжитесь с нами по контактам, указанным в нижней части страницы.
Спасибо за использование сервиса video2dn.com

Описание к видео Legel Ranj | لەگەڵ رەنج - گریانی بە کوڵ و چیرۆکە تراژیدیاکانی دایکانی ئەنفال

لە ساڵی 2019ـەوە لە ناوچەی تلشێخی سەر بە پارێزگای سەماوە، گۆڕێکی بەکۆمەڵ هەڵدراوەتەوە و رووفاتی 171 ئەنفالکراو کە 97یان ژن و 47یشیان منداڵن دەرهێنراون و براونەتە دادپزیشکی بەغدا. ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت: "بۆ پشکنینی دی ئێن ئەی بۆ ناسینەوەی رووفاتەکان، داوای ملیارێک و 500 ملیۆن دینار کراوە و سەرۆکوەزیرانی عێراقیش رەزامەندیی لەسەر داوە، بەڵام وەزیری دارایی عێراق پێوەی پابەند نابێت".

رۆژی یەکشەممە، 3ـی کانوونی یەکەمی 2023 لە بەرنامەی لەگەڵ رەنج بە میوانداری كاروان یاروەیس، پەرلەمانتاری ‏عێراق ‏‏‌لە فراكسیۆنی یەكێتی؛ هاوڕێ پێشڕەو، سەرۆكی كۆمەڵەی داكۆكیكار ‏لە ‏پرسی ‏ئەنفال؛ هێمن محەممەد، سەرۆكی رێكخراوی رزگاربوانی ‏ئەنفال؛ جەبار عومەر، بەڕێوەبەری كاروباری شەهیدان ‌و ئەنفالكراوانی ‏گەرمیان و هیوا محەممەد، كوڕی ئەنفالكراوێك چارەنووسی گۆڕە بە كۆمەڵەكانی كورد لە عێراق و گەڕاندنەوەی 171 رووفاتی ئەنفالکراوەکانیان تاوتوێ کرد کە نزیکەی پێنج ساڵە لە دادپزیشکی بەغدان.

وەزارەتی تەندروستیی عێراق "کەمتەرخەمە"

پەرلەمانتارێکی ‏عێراق ‏‏‌لە فراكسیۆنی یەكێتی، وەزارەتی تەندروستی عێراق بە کەمتەرخەم دەزانێت بۆ دواکەوتنی پشکنینی دی ئێن ئەی لە کەسوکاری ئەنفالکراوان بۆ گەڕاندنەوەی ئەو 171 رووفاتەی لە دادپزیشکی بەغدان.

كاروان یاروەیس، پەرلەمانتاری ‏عێراق ‏‏‌لە فراكسیۆنی یەكێتی رایگەیاند؛ "گۆڕی ئەم 171 ئەنفالکراوە لە ساڵی 2019ـەوە لە ناوچەی تلشێخی سەر بە پارێزگای سەماوە هەڵدراوەتەوە و لەو کاتەوە لە دادپزیشکی بەغدان، بەپێی یاسا هەر تەرمێک دەچێت بۆ دادپزیشکی، نابێ لە دوو مانگ زیاتر بمێنێتەوە و ئەگەر لەو ماوەیە زیاتر مایەوە، دەبێ دادپزیشکی بەخاکی بسپێرێت".

کاروان یاروەیس، کەیسی رووفاتی ئەنفالکراوان بە جیا لەو یاسایە وەسف دەکات و دەشڵێت؛ "وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرپرسیارە لە وەرگرتنەوەی ئەو رووفاتانە، بەڵام دادپزیشکی بەغدا و وەزارەتی تەندروستیی عێراق هۆکارن بۆ نەگەڕانەوەیان و ئەوان کەمتەرخەمن لە راییکردنی کاروبارەکان".

بە گوتەی ئەو پەرلەمانتارە؛ "بیانووی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ نەگەڕاندنەوەی ئەو رووفاتانە لۆژیکی نییە، لەبەرئەوەی ئەوە زیاتر لە چوار ساڵە لە دادپزیشکین، بەڵام هەر لایەنێک هۆکار بێت لەو دواکەوتنە، لە کۆتاییدا ئێمە وەکو کورد خاوەنی پرسەکەین و تاوەکو ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان ستراتیژییەکی نییە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم کەیسە نەتەوەییە".

وەزیری دارایی عێراق "پابەندی بڕیاری سەرۆکوەزیران نابێت"

کاروان یاروەیس باس لەوە دەکات، وەزارەتی تەندروستی عێراق داوای ملیارێک و 500 ملیۆن دیناری کردووە بۆ ئەوەی پشکنینی DNA بۆ ناسینەوەی ئەو 171 رووفاتە بکرێت، بەڵام سەرباری رەزامەندی سەرۆکوەزیرانی عێراق، "وەزیری دارایی عێراق بە بڕیارەکەوە پابەند نەبووە".

ئەو پەرلەمانتارەی ‏عێراق ‏‏‌لە فراكسیۆنی یەكێتی دەڵیت، "بەپێی مادەی 6ـی یاسای گۆڕە بەکۆمەڵەکان، هەڵدانەوەی گۆڕەکان، جیاکردنەوەی رووفاتەکان و پشکنینی DNA و تەنانەت تێچووی گەڕانەوەیان و رێوڕەسمی بەخاکسپاردنەکەیان لە ئەستۆی حکومەتی عێراقە، من لە داواکاری گشتی سکاڵام لەسەر کەمتەرخەمییەکانی عێراق لە نەگەڕانەوەی ئەو 171 رووفاتە تۆمار کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا زیاتر لە 10 جار گوشار خراوەتە سەرم بۆ کشاندنەوەی ئەم سکاڵایە".

بەشێکی زۆری ئەو 171 رووفاتەی لە دادپزیشکی بەغدان، ژن و منداڵن و لەنێو گۆڕە بەکۆمەڵەکەدا مەمکەمژە و قەترە و شڕووبی منداڵ دۆزراونەتەوە، کاروان یاروەیس گوتی: "ئێستا ئەو کەلوپەلانە لەنێو کارتۆندا لە کۆگە هەڵگیراون، لەکاتێکدا دەبوو ئێستا هێنرابانەوە و لە مۆزەخانەکانی تایبەت بە ئەنفال لە هەرێمی کوردستان پارێزرابان".

بە گوتەی کاروان یاروەیس، "وەزارەتی تەندروستیی عێراق بۆ ئەنجامدانی پشکنینی دی ئێن ئەی، داوای یەک ملیار و 500 ملیۆن دیناری کردووە، هەرچەندە سەرۆکوەزیرانی عێراق رەزامەندیی لەسەر خەرجکردنی ئەو بڕە پارەیە دەرکردووە، بەڵام وەزیری دارایی پابەندی بڕیارەکە نەبووە".

20 ناسنامە لەنێو گۆڕە بەکۆمەڵەکەدا دۆزراونەتەوە

سەرۆكی كۆمەڵەی داكۆكیكار ‏لە ‏پرسی ‏ئەنفال دەڵێت، "لەنێو ئەو گۆڕە بەکۆمەڵەی 171 رووفاتی تێدا دۆزراونەتەوە، 20 ناسنامەش دۆزراونەتەوە کە هەموویان سەر بە چەند گوندێکی نزیک لە یەکن و ئەوەش کاری دۆزینەوەی کەسوکاری رووفاتەکان ئاسانتر دەکات".

هاوڕێ پێشڕەو، سەرۆكی كۆمەڵەی داكۆكیكار ‏لە ‏پرسی ‏ئەنفال گوتی، "لە تەنیشت ئەو گۆڕەی لە سەماوە هەڵدراوەتەوە، دوو گۆڕی بەکۆمەڵی دیکە دۆزراونەتەوە کە رووفاتی هەندێکیان بەدەرەوەیە"

وەکو ئاماژەی پێدەدات؛ "لە گۆڕە بەکۆمەڵەکەدا 20 ناسنامە دۆزراونەتەوە کە هەموویان سەر بە چەند گوندێکن، ئێمە لە کۆبوونەوەیەکدا پێشنیازمان کرد لەو چەند گوندە چەند کەسێک ببەن و پشکنینی DNAـیان بۆ بکەن و بەراوردیان بکەن لەگەڵ پشکنینی رووفاتەکان".

ناوی 150 کەس بۆ پشکنینی DNA "رەوانەی بەغدا کراوە"

جەبار عومەر، بەڕێوەبەری كاروباری شەهیدان ‌و ئەنفالكراوانی ‏گەرمیان رایگەیاند، "لە کۆبوونەوەیەکدا بە ئامادەبوونی رێکخراوەکان و وەزیری شەهیدان، قوباد تاڵەبانی رایسپاردین بۆ هێنانەوەی بەپەلەی ئەم 171 رووفاتە و گوتی "دواکەوتنیان چیدیکە جێگەی قبووڵکردن نییە"، لە کۆبوونەوەکەشدا بڕیاردرا ناوی ئەو ئەو کەسانە تۆمار بکەین کە پشکنینی DNAیان بۆ دەکرێت".

جەبار عومەر دەڵێت، "پێشتر 30 ناومان بۆ بەغدا نارد کە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ رێکخراوەکان لە هەر گوند و ناوچەیەک چەند کەسێکمان هەڵبژاردبوو، لە قۆناخی دووەمیشدا نزیکەی 120 کەس ناویان تۆمار کردووە و 15 رۆژ لەمەوبەر لە رێگەی وەزیری شەهیدانەوە ناوەکانمان رەوانەی بەغدا کردووە بۆ ئەوەی پشکنینی DNAـیان بۆ بکرێت".

Комментарии

Информация по комментариям в разработке

Похожие видео

  • چەندین چیرۆکی ناخهەژێنی ئەنفال و ڕزگاربووان
    چەندین چیرۆکی ناخهەژێنی ئەنفال و ڕزگاربووان
    10 месяцев назад
  • НАТО срочно запрашивает помощь / Удар по авиабазе
    НАТО срочно запрашивает помощь / Удар по авиабазе
    6 часов назад
  • Legel Ranj | لەگەڵ رەنج - گەنجان بیبینن؛ زیندانی ئاسایشی سلێمانی
    Legel Ranj | لەگەڵ رەنج - گەنجان بیبینن؛ زیندانی ئاسایشی سلێمانی
    3 года назад
  • ئەنفال لێرەوە دەستیپێکرد؛ کەسوکاری ئەنفالکراوان چیرۆکەکانی سەربازگە نەگریسەکەی تۆپزاوا دەگێڕنەوە
    ئەنفال لێرەوە دەستیپێکرد؛ کەسوکاری ئەنفالکراوان چیرۆکەکانی سەربازگە نەگریسەکەی تۆپزاوا دەگێڕنەوە
    10 месяцев назад
  • Война США и Израиля с Ираном. Трамп о целях. Цены на нефть. Туристы не могут вернуться. НОВОСТИ
    Война США и Израиля с Ираном. Трамп о целях. Цены на нефть. Туристы не могут вернуться. НОВОСТИ
    5 часов назад
  • Legel Ranj | لەگەڵ رەنج | پارچەی ئۆتۆمبێل لە بوومەلەرزە و شەڕ، زیاتر خەڵک دەکوژێت
    Legel Ranj | لەگەڵ رەنج | پارچەی ئۆتۆمبێل لە بوومەلەرزە و شەڕ، زیاتر خەڵک دەکوژێت
    2 месяца назад
  • دیبەیتێکی رووداو لەبارەی زمانی دایک؛ ''نەپاراستنی زمان، کورد لەسەر زەوی دەسڕێتەوە''
    دیبەیتێکی رووداو لەبارەی زمانی دایک؛ ''نەپاراستنی زمان، کورد لەسەر زەوی دەسڕێتەوە''
    2 года назад
  • Саволу ҷавоб|| سؤال و جواب || эфирӣ #189
    Саволу ҷавоб|| سؤال و جواب || эфирӣ #189
    Трансляция закончилась 2 дня назад
  • ئازارەکانی ئەنفال
    ئازارەکانی ئەنفال
    10 месяцев назад
  • Третий день “Ярости”: Трампа
    Третий день “Ярости”: Трампа "крупно подставили”, Путин предлагает уступки /№1103/ Юрий Швец
    2 часа назад
  • Remezana Dr. Aras - رەمەزانی د. ئاراس - راستییە شاردراوەکە؛ نانی گەنم و جۆ دەرمانە یان ژەهر؟
    Remezana Dr. Aras - رەمەزانی د. ئاراس - راستییە شاردراوەکە؛ نانی گەنم و جۆ دەرمانە یان ژەهر؟
    5 дней назад
  • رۆژانە- ئەنفال
    رۆژانە- ئەنفال
    3 года назад
  • США и Израиль атаковали Иран. Хаменеи убит. Что будет дальше? Максим Шевченко: Особое мнение
    США и Израиль атаковали Иран. Хаменеи убит. Что будет дальше? Максим Шевченко: Особое мнение
    Трансляция закончилась 7 часов назад
  • Legel Ranj |لەگەڵ رەنج |چیرۆکە ناخهەژێن و نەبیستراوەکانی کەسوکاری تووشبووانی شێرپەنجە
    Legel Ranj |لەگەڵ رەنج |چیرۆکە ناخهەژێن و نەبیستراوەکانی کەسوکاری تووشبووانی شێرپەنجە
    1 год назад
  • Legel Ranj | لەگەڵ رەنج | تیکتۆک سیخوڕیت بەسەرەوە دەکات؟
    Legel Ranj | لەگەڵ رەنج | تیکتۆک سیخوڕیت بەسەرەوە دەکات؟
    4 месяца назад
  • ⚡️ЯКОВЕНКО: СРОЧНО! Соловьев НЕ ВЫДЕРЖАЛ! Трамп ПОСЛАЛ ЧЁТКИЙ СИГНАЛ. Паника в Москве ИЗ-ЗА Ирана!
    ⚡️ЯКОВЕНКО: СРОЧНО! Соловьев НЕ ВЫДЕРЖАЛ! Трамп ПОСЛАЛ ЧЁТКИЙ СИГНАЛ. Паника в Москве ИЗ-ЗА Ирана!
    3 часа назад
  • Саволу ҷавоб ||سؤال و جواب
    Саволу ҷавоб ||سؤال و جواب
    Трансляция закончилась 4 дня назад
  • 🔴 СРОЧНО УДАР ПО ЯДЕРНОМУ ОБЪЕКТУ В НАТАНЗЕ #новости #одиндень
    🔴 СРОЧНО УДАР ПО ЯДЕРНОМУ ОБЪЕКТУ В НАТАНЗЕ #новости #одиндень
    4 часа назад
  • Legel Ranj | لەگەڵ رەنج - گلەیی گەنجان بۆ رەنج سەنگاوی: کارمان دەستناکەوێت
    Legel Ranj | لەگەڵ رەنج - گلەیی گەنجان بۆ رەنج سەنگاوی: کارمان دەستناکەوێت
    2 года назад
  • Legel Ranj | لەگەڵ رەنج | ئایا زانكۆكان كارامەیی لە خوێندكاران دا دروستدەكەن؟
    Legel Ranj | لەگەڵ رەنج | ئایا زانكۆكان كارامەیی لە خوێندكاران دا دروستدەكەن؟
    1 год назад
  • О нас
  • Контакты
  • Отказ от ответственности - Disclaimer
  • Условия использования сайта - TOS
  • Политика конфиденциальности

video2dn Copyright © 2023 - 2025

Контакты для правообладателей video2contact@gmail.com