ڕێککەوتن🔴 وڵاتانی یەکیەتی

Описание к видео ڕێککەوتن🔴 وڵاتانی یەکیەتی

Join this channel to get access to perks:
ئەگەر دەتەوێت هاوکاریمان بکەیت کلیک لەم لینکە بکە .. سوپاس 👍
   / @kurdplusc  
----
🔴 KURD PLUS contents are licensed by storyblocks.
---
#KURDPLUS
-------------------------
ئەندامانی #یەکێتی #ئەوروپا ڕێککەوتن لەسەر چۆنێتی دابەشکردنی بەرپرسیارێتییەکانییان لە مامەڵەکردنییان لەگەڵ کۆچبەران و پەنابەراندا، ئەمەش دوای 12 #کاتژمێر لە #گفتوگۆکردن کە لە کۆتاییدا #ئیتاڵیا و #یۆنانیش ڕێککەوتنەکەیان واژۆ کردووە.

وەزیرانی ناوخۆی 27 وڵاتەکەی ئەندام لە یەکێتی #ئەوروپا ڕێککەوتنەکەیان #واژۆ کرد، ئەوەش بەو هیوایە کە ڕێککەوتنەکە بتوانێت کۆتایی بە چەندین ساڵ لە دابەشبوونی نێو یەکێتییەکە بهێنێت کە لە ساڵی 2015 دا دروست بوو دوای ئەوەی زیاتر لە یەک ملیۆن #هاوڵاتی کە زۆرینەیان #خەڵکی سوریا بوون لە ڕێی دەریای ناوەندەوە گەیشتنە ئەوروپا.

وەزیری ناوخۆ ئەڵمانیا نانسی فەیسەر ستایشی ڕێککەوتنەکەی کرد و بە "مێژوویی" ناویبرد. بەرپرسی باڵای کۆچی یەکێتی ئەوروپا وتی ڕێککەوتنەکە "لە بەرژەوەندی سەرجەم ئەندامانی یەکێتییەکەدایە."

کۆمسیاری کاروباری ناوخۆی یەکێتی ئەوروپا یەلڤا یۆهانسن وتی "ئەمە زۆر باشە، دەستکەوتێکی مەزنە، دەریدەخات کە دەکرێت پێکەوە کار بکەین لە بواری کۆچدا. ئێمە زۆر بەهێزترین کاتێک پێکەوە کاردەکەین."

لە ساڵی 2015 ەوە، وەرگرتنی کۆچبەران بووەتە بابەتێک کە بە شێوەیەکی بەرچاو ناکۆکی و دابەشبوونی لە نێو یەکێتی ئەوروپادا دروست کردووە.

وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا لە کاتێکدا کە نەیانتوانیوە ڕێکبکەون لەسەر چۆنێتی دابەشکردنی بەرپرسیارێتییەکان لەسەر مامەڵەکردن لەگەڵ کۆچبەراندا، زیاتر سەرنجییان لەسەر کەمکردنەوەی ژمارەی ئەو کۆچبەرانە بووە کە دەگەنە ئەوروپا. بەپێی داتاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، ساڵی ڕابردوو لە کۆی نیو ملیار هاووڵاتی تەنها کەمتر لە 160,000 کەس لە دەریا پەڕیونەتەوە و گەیشتوونەتە یەکێتی ئەوروپا.

ساڵی ڕابردوو نزیکەی 2500 کەس لە ماوەی پەڕینەوەیاندا بە دەریادا گیانییان لە دەستداوە یاخود بێسەروشوێن بوون.

وڵاتانی باشووری یەکێتی ئەوروپا، بە ئیتاڵیا و یۆنانیشەوە، لە مێژە داوایان کردووە یارمەتی زیاتر بدرێن بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی کە دەگەنە کەناراوەکانییان.

بەپێی ڕێککەوتنەکە کە لە کۆتاییدا ڕێکخرا و بڕیارە لە پێش هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2024 ی یەکێتی ئەوروپادا بخرێتە دوایین قۆناغییەوە، هەر یەکە لە وڵاتانی یەکێتییەکە بەرپرس دەبن لە ژمارەیەکی دیاریکراو لە کۆچبەر، بەڵام مەرج نیە وەرییان بگرن.

ئەو وڵاتانەی کە نایانەوێت کۆچبەر و پەنابەرانی نایاسایی وەربگرن دەتوانن یارمەتی ئەو وڵاتە بدەن کە وەریگرتوون و بۆ یەک کۆچبەر یاخود پەنابەرێک 20,000 یۆرۆ و پێداویستی دابین بکەن.

ڕێککەوتنەکە ڕێوشوێنێکی نوێی خێرای سنووریی بۆ ئەو کەسانە دەخاتە ڕوو کە پێناچێت بتوانن مافی پەنابەرێتی لە یەکێتیەکەدا بە دەستبهێنن و بۆ ماوەی چەند ساڵێک ڕێگرییان لێدەکرێت لە یەکێتییەکەدا بمێننەوە.
------------------------
Background Music From YouTube Audio Library :
☀The Awakening - Patrick Patrikios
Background Music Licensed from storyblocks :
☀dark-tense-trailer-SBA-346652545

Комментарии

Информация по комментариям в разработке