bahjat yahya - Chray Didam

Описание к видео bahjat yahya - Chray Didam

Copyright © By ‪@BahjatYahya‬

ئاواز و موزیك: بەهجەت یەحیا
هۆنراوەی نەجم هۆگر

چرای دیدەم

کەتۆ هاتیت تەمی سینەم ڕەوایەوە
بەفری خەم و ئازارەکان توایە
خۆشهاتی ئەی تیشکی خۆری هیوای ژینم
ئەی فریشتەی بەهەشتی دنیای ئەوینم

من بەرلەوەی چرای دیدەم داگیرسێنم
خۆری نیگاو مانگی ڕووخسارت ببینم
دڵم چەشنی بەستەڵۆکی سارد و سڕبوو
وەك وێرانە پاشماوەی ئاشووبە و شەڕ بوو

ئێستاش کە بۆتە هەواری ئەوینی تۆ
بۆتە هەگبەی خەندە و وشەی شیرینی تۆ
هەوارێکە پڕ لەژیان ڕازاوەیە
وەك نێرگزی وەرزی بەهار گەشاوەیە

ساڵی ٢٠٠٢

http://www.bahjatyahya.net
  / 182069501810107  

Комментарии

Информация по комментариям в разработке