هەڵەبجە؛ فێستیڤاڵی خواردنە بەهارییەكان بەڕێوەچوو

Описание к видео هەڵەبجە؛ فێستیڤاڵی خواردنە بەهارییەكان بەڕێوەچوو

وەك ئامادەبوانی فێستیڤاڵەكە ئاماژەی بۆ دەكەن, سەرجەم خۆراكە گیایی و سروشتیەكان بەرهەمی شاخەكانی ناوچەی هەڵەبجە و هەورامانە و لە ڕوی تەندروستیەوە كاریگەری باشیان بۆ لەشی مرۆڤ هەیە.

پسپۆڕێكی خۆراكیش, بەپێویستی دەزانێت: لەپێناو سەلامەتی و تەندروستی لەشیان, هاوڵاتیان لەم وەرزی بەهارەدا زیاتر خۆراكە گیایی و سروشتیەكان بخۆن.

لەناو پانتایی سەوزایی ئەم پاركە گەورەیەدا، بەهار خانم، خەریكی سور كردنەوەی كنگرە و ماسییە.وەك بەهار دەڵێن،ئەوانەی خواردنی گژو گیای بەهاران ناخۆن،هەمیشە نەخۆشن.

شاجوان لە ئەوروپا گەڕاوەتەوە بۆ ئەوەی بەشداری ڤیستیڤاڵی خۆراكی گیایی بكات.ئەو دەڵێت، دەگمەنە خواردنی تەندروست و سروشتی وات لە ئەوروپا دەەست بكەوێت، عیرفان و هاوسەرەكەی داوا دكەن، هاوڵاتیان هیچ نەبێت لەوەرزی بەهاردا خواردنی لەقتو نراو بەكار نەهێنن.

Комментарии

Информация по комментариям в разработке