Made In Kurdistan- مەید ئین کوردستان - دروستکردنی ئایسکرێم لە کوردستان

Описание к видео Made In Kurdistan- مەید ئین کوردستان - دروستکردنی ئایسکرێم لە کوردستان

ئایسکرێم ساڵانێکی زۆرە بووەتە بەشێکی خواردنی خەڵک لە هەموو جیهان. شیرینییەکی بەستوو کە لە بەرھەمە شیرەمەنییەکان دروست دەکرێت، وەکو شیر و کرێم. ئەگەرچی ساڵانی رابردوو تەنیا بە رەنگە سپییەکەی دەناسرایەوە بەڵام ئێستا ئایسکرێمەکان بە دەیان جۆری رەنگ و تام لە بازاڕەکان دەست دەکەون و کارگەی زۆر گەورە دروستکراون بۆ بەرهەمهێنانی ئایسکرێم.

لە بەرنامەی ئەم هەفتەیەی مەید ئین کوردستان دلێر تێلی دەچێتە کارگەیەکی دروستکردنی ئایسکرێم و قۆناخەکانی دروستکردنی ئایسکرێم نیشان دەدات.

Комментарии

Информация по комментариям в разработке