ئەیوب عەلی - ئێستاش چاوەڕێم بێیتەوە

Описание к видео ئەیوب عەلی - ئێستاش چاوەڕێم بێیتەوە

ئێستاش چاوەڕێم بێیتەوە
هۆنراوە | فەرەیدون بەرزنجی
مۆنتاژ | دیار تاهیر

***
ئێستاش چاوەڕێم بێیتەوە
بە هێمنی وەکو جاران
دەرگای ژوورم بکەیتەوە
ئێستاش چاوەڕێم بێیتەوە

* * *

تەمەن زۆری تێپەڕیوە
هەمویم هەر لە کیس چووە
تەنیا ئەو ساڵانە نەبێ
کە تۆم تیایا خۆش ویستووە

* * *

خەمی تۆ لای کێ باس بکەم ؟
چی دڵی من ئەداتەوە ؟
عەشقی تۆ چۆن پێناس بکەم ؟
بە چی دڵ ئاو ئەخواتەوە ؟

* * *

گیانە با بە ڕاستیش نەبێ
بنووسە بڵێ دێمەوە
با ئومێدی گەڕانەوەت
شەماڵ بێ پێ ی بشنێمەوە

Комментарии

Информация по комментариям в разработке