Talat tahir-Documentary Film 2022 || تەڵعەت تاهیر-بەڵگەفیلمی چاوێکی تەڕ لە ڕۆژگارێکی وشک

Описание к видео Talat tahir-Documentary Film 2022 || تەڵعەت تاهیر-بەڵگەفیلمی چاوێکی تەڕ لە ڕۆژگارێکی وشک

تەڵعەت تاهیر خورشید
- پیشەی ئەدەبی: شاعیر و نووسەر
- لە رۆژی 18-01-1973 لە شارۆچکەی مەخمور، سەر بە پارێزگای هەولێر لە دایکبووە.
- لە ساڵی 1985 خوێندنی سەرەتایی لە خوێندنگای قەرەچوغ لە مەخمور تەواو کردووە.
- لە ساڵی 1988 خوێندنی ناوەندی لە خوێندنگای ئیبن خەلەکان تەواو کردووە.
- لە ساڵی 1991 خوێندنی ئامادەیی لە دواناوەندی عەنکاوە تەواو کردووە.
- لە ساڵی 1986 یەکەمین تێکستی شیعری بەناونیشانی (ساباتی خۆشەویستی) لە رۆژنامەی هاوکاری بڵاوکردۆتەوە.
- لە رۆژی 12/10/2002 ژیانی هاوسەری پێکهێناوە و (2) کچی هەیە بەناوەکانی (هانە و وێنە)
- لە ساڵی 2018 بەشی خوێندنی تەکنیکی لە پەیمانگای تەکنیکی شاری سلێمانی تەواو کردووە.
- ئەندامی دەستەی نووسەرانی چەندین گۆڤار و پاشکۆی ئەدەبی بووە.
- ئەندامی کارای یەکێتی نووسەرانی کوردە.
- ئەندامی کارای سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستانە.
- جێگری سەرۆکی بنکەی رووناکبیری گەلاوێژە.
- چەندین وتار و لێکۆڵینەوەی لەبارەی ئەدەبیاتی کوردی و جیهانییەوە بڵاوکردۆتەوە.
چەند بەرهەمێکی چاپکراوی هەیە لەوانە:
- لەبەر ئاوازێک نایەوێ ببێتە گۆرانی، شیعر، 2009.
- دەرچوون لە سووڕیی نووسین، وتار و لێکۆڵینەوەی ئەدەبی، 2018.
- بنەچەی سەوسەن، وەرگێڕانی شیعری ئەدۆنیس، 2010.
- عەتری ئەو عاشقانەی مردن، وەرگێڕانی شیعر- کۆبەندی شیعرەکانی شاعیری عەرەب ئەدۆنیسە، 2016.
- ئارام بە هاملێت، شێتی ئۆفیلیا هەڵمژە، وەڕگێڕانی شیعری ئەدۆنیس، 2012.
- لە ئێستادا (2) بەرهەمی ئەدەبی ئامادەیە بۆ چاپ، کە بریتین لە دیوانێکی شیعری و رۆمانێک.

Комментарии

Информация по комментариям в разработке