Ata Qaradaghi - Soz - Slemani 2022 - HD | ناو شاری سلێمانی لەگەڵ دەنگی عەتا قەرەداغی

Описание к видео Ata Qaradaghi - Soz - Slemani 2022 - HD | ناو شاری سلێمانی لەگەڵ دەنگی عەتا قەرەداغی

خۆت مەدەرە دەست قەدەر و
خاکی ئەم رۆحەم مەکێڵە
کە هەر ئەشڕۆی چی گلەیی و
یادگار هەیە بە جێی بێڵە
هەموو مانگێکم .... عەزیزم
بۆتە مانگی سەفەر لێرە
دەنگ و باسی غەریبیتم
بە هەورێکا بۆ بنێرە
کەسێ شك نابەم تا خەم و
رازی دڵی لاباس بکەم
چۆڵی و خامۆشی ئەم شارە
نازانم چۆن پێناس بکەم
ئەو دەمەی ماڵئاوایت کرد
خەمێکت کرد بە نسیبم
تۆ ئەم شارەت جێ هێشتوە
من واهەست ئەکەم غەریبم
ئەم شارە کەسی تیا نەما
هەر لە چۆڵەوانی ئەچێ
وێنەی دوا دیدارمان بەرە
نەبا ئێمەت زوو لە بیر چێ
توخوا گوڵم تۆش بەم کۆچەت
خەمێکی کەم بۆ زیاد مەکە
ئەگەر منیشت لە بیر کرد
سلێمانی لە یاد مەکە

ئیسماعیل موحەمەد

#DiyarVlogHD #Kurdistan #KurdishMusic#Kurd #Slemani #Hawler #Hawrman #Badinan #Duhok #IraqiKurdistan #iraq #DiyarTubeHD #GashtwGeran #KurdTravel #KurdistanNature #Ata_qaradaghi

Комментарии

Информация по комментариям в разработке