Rawa Abdul PASHIMANY NEW 2024

Описание к видео Rawa Abdul PASHIMANY NEW 2024

TEXT & MELODY : ZANA AHMED QADIR
MUSIC ARRANGEMENT, MIX & MASTERING : MOHSEN ARIVAN - SHADMEHR NAMO
CLIP DIRECTOR & DOP : BOTAN JAMAL
ئێستا نەتۆ خۆری منیت
نە ئاسمانی من بۆ تۆیە
بڕۆ هەرگیز مەگەڕێوە
سیمای تۆ بۆ من نامۆیە
لێم مەپرسە چۆن ئەتوانم
لە یاد بکەم ڕابردوومان
چۆن ئەتوانم دەرت بێنم
لە ئەلبوومی یادگاریمان
بێوەفا بوویت لەبیرت کرد
ئەو هەموو عیشق و ئەوینە
بەفرمێسکی پەشیمانی
ساڕێژ نابێت ئەم برینە
لەبیرت دێ کە پێم ووتی
هۆگرت بووم ناژیم بێ تۆ
پەیمانم دا جێت نەهێڵم
هەموو تەمەن بژیم بۆ تۆ
پەیمانی من زادەی وەفا و
خۆشویستنی شێتانە بوو
لەپێناوی عیشقی تۆدا
لە دەستمدا هەرچیم هەبوو
بێوەفا بوویت لەبیرت کرد
ئەو هەموو عیشق و ئەوینە
بەفرمێسکی پەشیمانی
ساڕێژ نابێت ئەم برینە

Комментарии

Информация по комментариям в разработке