وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو كێلگەیMCA ی بەخێوكردنی نەعامە بەسەردەكاتەوە

Описание к видео وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو كێلگەیMCA ی بەخێوكردنی نەعامە بەسەردەكاتەوە

وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو كێلگەیMCA ی بەخێوكردنی نەعامە بەسەردەكاتەوە 11/2/2015

عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە یاوەریی بەڕێوەبەرانی گشتیی باخداری و دارستان و پلان و بەداداچوون، پڕۆژەی كێڵگەیMCA بۆ بەخێوكردنی نەعامەی لە سەر رێگای قوشتەپە بەسەر كردەوە، لە م سەردانەیدا وێڕای دەستخۆشی لە خاوەنەكەی هاووڵاتی حەسەن عەلی رەحمان، بەناو بەشەكانی پڕۆژەكەدا گەڕا و یەكەكەیەكەو بەشەكانی هەر لەو قۆناغی هێلكە تاكو پێگەیشتنی بەسەركردەوە و هیوای خواست كە ئەم جۆرە پڕۆژانە لە ناوچەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان بكرێتەوە، چونكە سامانی پەلەوەڕ پەرەپێدەدات و سوود و قازانجی ئابووریی لێدەكەوێتەوە، لە هەمان كاتدا كارئاسانی بۆ ئەو كەسانەش خستەڕوو كە ئارەزووی دانانی ئەو پڕۆژانەیان هەیە، ئەم كێڵگەیە لەسەر رووبەری 30 دۆنم دامەزراوەو 520 نەعامە لە جۆری ئوسترالی و ئەفریقی لەخۆدەگرێت هەروەها 300 هێلكەش بۆ هەڵهێنان دانراوەتەوە، هەر نەعامەیەكیشی ئەفریقی 90-100 كیلۆ و ئوسترالی 80 كیلۆ گۆشتی هەیە.

Комментарии

Информация по комментариям в разработке