Путешествие в деревни Пираншар в Курдистане и история деревни Конеладжан

Описание к видео Путешествие в деревни Пираншар в Курдистане и история деревни Конеладжан

ڕۆژی هەینی دوای نیوەڕۆ کەشوهەواکەی زۆر تایبەت و خۆش بوو ئاسمان تەواو شین بوو منیش ساز بووم و بە سواری ماتۆڕ لە ناوشاری پیرانشارەوە وەڕێ کەوتم بەرەو گوندەکانی کاسوورەدێ و لەوێشەوە چووم بۆ گوندی کۆنەلاجان لەسەر ڕێگەی کۆنە لاجان تووشی مامۆستایەکی بەڕێز بە ناوی مامۆستا مەلا عومەر بووم کە بەڕێزیان خەڵکی ئاوایی کۆنە لاجانە.

دوای وەی کە سڵاو و چاک و چۆنیم کرد لەگەڵ مامۆستای، ئەرزی بەڕێزییانم کرد کە پێم خۆشە سەبارەت بە کۆنەلاجان قسەیان لەگەڵ بکەم و لە بابەتی مێژوویی و هەر بابەتێکی تر کە مامۆستا زانیاری هەیە لەسەر کۆنەلاجان قسە بکەین پێکەوە.

بەڕێزیان زۆری پێ خۆش بوو لە تەنیشت مزگەوتی کۆنەلاجان ماتۆڕەکەم ڕاگرت و مامۆستاش وردە وردە بەرەو مزگەوتی کۆنەلاجان هات پێکەوە قسەمان کرد لەسەر بابەتی مێژوویی و هەر هەموو شتەکانی تر کە لە کۆنەلاجان هەنە.

دوای ئەو زانیارییە بەسوودانە کە مامۆستا فەرمووی سواری ماتۆڕ بوومەوە و بەرەو ئاوایی گەزگەسک وەڕێ کەوتم دیارە لە کۆنەلاجانێ دەتوانی بچی بۆ گوندی قەڵاتەڕەش یا گوندی گەزگەسک ئەمن چووم بۆ گوندی گەزگەسک، لە نێوانی ڕێگا ماتۆڕم ڕاگرت و پشوویەکم دا، بە درۆن ڤیدیۆم گرت و چایەکی خۆشم خواردەوە.

لەوێشەوە چووم بۆ گوندی گەزگەسک و دەورێکم بە ماتۆڕێ بەناو گوندیدا لێدا و چوومەوە سەر ڕێگای سەرەکی پیرانشار بۆ میراوێ و لەوێشەوە کە زۆر نزیک بووم لە شاری پیرانشار چوومەوە بۆ شاری پیرانشار و ڤیدیۆیەکی ترم لەو چەند گوندە تۆمار کرد و گەڕانێکی زۆر تایبەت لە کەشوهەوایەکی زۆر تایبەت دابوو بە ڕای من.

هیوادارم بەدڵتان بووبێت.



Instagram:
www.instagram.com/gzing1

Telegram:
https://t.me/gziing

Комментарии

Информация по комментариям в разработке